Accessibility links

ویتکۆف: دانوستانکارانی ئێران پێیان وابوو لە ڕێگەی هەڕەشە و گوشارەوە دەستکەوتی سیاسی بەدەست دەهێنن

ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی سەرۆک ترامپ وردەکارییەکانی دوا ساتەکانی دانوستانە ئەتۆمییەکانی ئەمەریکا و ئێرانی پێش پەرەسەندنی گرژییەکان و دەستپێکردنی ململانێی سەربازی ئاشکرا کرد.

ناوبراو ڕۆژی سێشەممە بە کەناڵی فۆکس نیوزی ڕاگەیاند، "دانوستانکارانی ئێران بە پێداگری لەسەر مافی پیتاندنی یۆرانیۆم دەستیان بە دانوستانەکان کرد، بەڵام شاندەکەی ئەمەریکا وەڵامی دایەوە کە دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمەریکاش مافی ئەوەی هەیە ڕێگری لێبکات."

نێردەی تایبەتی سەرۆک ترامپ وتی دانوستانکارانی ئێرانی هەوڵیان دەدا لەڕێگەی هەڕەشەوە دەستکەوتی سیاسی بەدەستبهێنن، ئەمەش ڕێبازێکە کە ئەو بە "گەمژانە" ناوی بردووە.

ویتکۆف ڕایگەیاند تاران نزیکەی 10 هەزار کیلۆگرام مادەی ئەتۆمی هەبووە، کە 460 کیلۆگرامی بە ئاستی 60%ی پیتێنراوە و 1000 کیلۆگرامیشی بە ئاستی 20%ی پیتێنراو بووە.

ویتکۆف ڕوونیشیکردەوە، دانوستانکارانی ئێران شانازیان بەوە دەکرد کە 460 کیلۆگرام یۆرانیۆمی پیتێنراویان بە ئاستی لەسەدا 60 هەیە و دەیانزانی ئەم بڕە بەشی بەرهەمهێنانی 11 بۆمبی ئەتۆمی دەکات.

XS
SM
MD
LG