Accessibility links

مارکۆ ڕوبیۆ هەفتەی داهاتوو سەردانی ئیسرائیل دەکات

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند، هەفتەی داهاتوو مارکۆ ڕوبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا سەردانی ئیسرائیل دەکات.

تۆمی پیگەت جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند مارکۆ ڕوبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە ڕۆژانی 2 هەتا 3ی مانگی سێ، سەردانی ئیسرائیل دەکات.

پیگەت دەشڵێت ڕوبیۆ لەم سەردانەدا کۆمەڵێک پرسی ناوچەیی تاوتوێ دەکات، لەوانە ئێران، لوبنان و هەوڵە بەردەوامەکان بۆ جێبەجێکردنی پلانی ئاشتی 20 خاڵیی سەرۆک ترامپ بۆ کەرتی غەززە.

بڕیاربوو ئەم هەفتەیە ڕوبیۆ سەردانی ئیسرائیل بکات، بەڵام ئەو گەشتە دواخراوە.

سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە کاتێکدایە گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان ئەمەریکا و ئێران بەردەوامن. هەر ئەمڕۆ هەینی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕێگەی دا بە کارمەندەکانی لە ئیسرائیل کە لەگەڵ خێزانەکانیان ئەو وڵاتە بەجێبهێڵن بەهۆی مەترسی ئاسایشی.

XS
SM
MD
LG