Accessibility links

کۆنفڕانسی هاوبەشی وڵاتانی نیوەگۆی ڕۆژئاوا جەخت لە سەر ئەرکە هاوبەشەکانی ئاسایشی دەکاتەوە

Joint Chiefs of Staff
Joint Chiefs of Staff

ژەنەڕاڵ دان کەین، سەرۆکی ستونە هاوبەشەکانی لەشکری لە ڕۆژانی سێشەمە و چوارشەممەی ئەم هەفتەیەدا میوانداری یەکەمین کۆنفڕانسی بەرپرسانی بەرگری نیوەگۆی ڕۆژئاوای کرد. لەو کۆنفرانسەدا بەرپرسە بەرگرییەکان و نوێنەرانی باڵای سەربازی لە 34وڵات بەشدار بوون بۆ ئەوەی لەسەر ئەرکە سەرەکییە هاوبەشەکانی ئاسایش لە نیوەگۆی ڕۆژئاوا گفتوگۆ بکەن.

پاش کۆنفرانسەکە بەیاننامەیەکی هاوبەشیان بڵاو کردەوە و تیایدا هاتووە کۆنفرانسەکە بە سەرۆکایەتی وەزیری جەنگ پیت هەگسێت ئەنجام دراوە و سەرکردە باڵاکانی بەرگری ئەمەریکا، لەنێویاندا جێگری سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشەکان، فەرماندەکانی فەرماندەیی ئەمەریکای باکوور و باشوور و سەرۆکی ئۆفیسی پاسەوانی نیشتمانیش تیایدا بەشداربوون.

لە ماوەی کۆنفرانسەکەدا، وەزیری جەنگ لە سەر گەڕاندنەوەی هێز و دەستەڵاتی ئەمەریکا لە نیوەگۆی ڕۆژئاوا لە ڕێگەی ئەولەویەت و بەرژەوەندییە هاوبەشەکانەوە لەگەڵ وڵاتانی هاوبەشدا جەختی کردەوە. هەر وەک لە بەیاننامەکەدا هاتووە، "بەرپرسانی بەرگری و نوێنەرە باڵاکانی لەشکری" لەو کۆنفرانسەدا بەشداربوون " بۆ چارەسەرکردنی ئاستەنگە هاوبەشە ئەمنییەکانی ناوچەکە سەبارەت بە بەشداریکردن و هاوکاری بەردەوامی لایەنی سەربازییان." هەروەها ژەنەڕاڵ کەین تیشکی خستە سەر گرنگی پێکهێنانی متمانە و قووڵکردنەوەی پەیوەندییەکان و کارکردنی هاوبەش بۆ پێشخستنی ئاسایشی بەکۆمەڵ لە سەرانسەری نیوەگۆی ڕۆژئاوادا.

لە بەشێکی دیکەی بەیاننامەکەدا هاتوە کە لەسەر ئاستەنگە هاوبەشەکانی ئاسایشی هەرێمی گفتوگۆکرا لە نێویاندا: ڕێکخراوە تاوانکارییە نێودەوڵەتییەکان و بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان، هەروەها پرسە فراوانەکان کە کاریگەرییان لەسەر سەقامگیری لە سەرانسەری نیوەگۆی زەویدا هەیە. کۆنفرانسەکە دەرفەتێکی بۆ سەرۆکەکانی بەرگری ڕەخساند تا دیدگاکانیان ئاڵوگۆڕ بکەن و پەیوەندییەکان بۆ پشتگیریکردنی ئاسایشی هاوبەش و نیوەگۆی ڕۆژاوایەکی سەقامگیر و پارێزراو بەهێزبکەن.


XS
SM
MD
LG