Accessibility links

سەرۆک ترامپ: گرینلاند بۆ ئاسایشی نیشتمانی ئەمەریکا زۆر گرنگە


سەرۆک دۆناڵد ترامپ دەڵێت کۆنترۆڵکردنی گرینلاند لەلایەن ئەمەریکاوە بۆ ئاسایشی نیشتمانی زۆر گرنگە، لەوانە ئەو سیستمە بەرگرییەی کە ئەمەریکا دەیەوێت دروستی بکات.

سەرۆک ترامپ لە تۆڕی کۆمەڵایتی تروث ڕایگەیاند "ئەمەریکا بۆ مەبەستی ئاسایشی نیشتمانی پێویستی بە گرینلاند هەیە. بۆ ئەو گومەزە زێڕینەی کە ئێمە دروستیدەکەین زۆر گرنگە. پێویستە ناتۆ لە پێشەنگ بێت بۆ ئەوەی ئێمە بەدەستیبهێنین."

سەرۆک ترامپ دەشڵێت "ئەگەر ئێمە نەیکەین، ڕووسیا یان چین دەیکەن و ئەوەش ڕوونادات! "

سەرۆک ترامپ دەشڵێت لە ڕووی سەربازییەوە بەبێ دەسەڵاتی بەرفراوانی لەشکری ئەمەریکا " کە بەشێکی زۆریم لە ماوەی خولی یەکەممدا بنیاتناوە، و ئێستا دەیگەیەنمە ئاستێکی نوێ و تەنانەت بەرزتریش، ناتۆ هێزێکی کاریگەر نابێت. خۆشیان ئەمە دەزانن و منیش دەیزانم."

سەرۆک ترامپ دەشڵێت کاتێک گرینلاند بێتە ژێر دەسەڵاتی ئەمەریکاوە ئەو کاتە ناتۆ زۆر بەهێزتر وکاریگەرتر دەبێت.

دەشڵێت " هیچ شتێک لەمە کەمتر قبوڵ ناکرێت."

گرینلاند گەورەترین دوورگەی جیهانە کە لە ڕووی جوگرافیاوە دەکەوێتە ئەمەریکای باکوورەوە. لە ئێستادا هەرێمێکی نیمچە سەربەخۆیە لە چوارچێوەی وڵاتی دانمارکدا.


XS
SM
MD
LG