Accessibility links

بارۆن ترامپ بۆ ڕژێمی ئێران: ناتوانیت ویست و ئیرادەی خەڵک بکوژیت

بارۆن ترامپ، کوڕی سەرۆکی ئەمەریکا، ڕۆژی شەممە،10ی مانگی یەک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس نووسیویەتی "دەتوانیت کارەبا بکوژێنیتەوە، بەڵام ناتوانیت ئیرادەی خەڵک بکوژیت."

بارون لە نووسینەکەیدا بە بڵاوکردنەوەی گرتەیەکی ڤیدیویی لە خۆپیشاندانەکانی ئێران دەڵێت "ڕێژیمی ئێران بە بڕینی کارەبا هەوڵی دا ناڕەزایەتییەکانی تاران سەرکوت بکات، بۆیە خەڵک کارێکی بەهێزتریان کرد و ئەوان چرای مۆبایلەکانیان داگیرساند و شەقامەکانیان ڕووناک کردەوە تا هەموو جیهان بزانێت بەڕاستی ئەوان چەندە زۆرن لە شەقامەکاندا."


کوڕی سەرۆکی ئەمەریکا لە درێژەی نووسینەکەیدا دەڵێت "کۆماری ئیسلامی دەتوانیت کارەبا بکوژێنیتەوە، بەڵام ناتوانیت ئیرادەی خەڵک بکوژیت. هەموو دەسەڵاتێکی تاکڕەو ئەم هەڵەیە دەکات و هەمیشەش بە یەک شێوە کۆتاییان پێدێت."

XS
SM
MD
LG