Accessibility links

ئەمەریکا هێرشی بەرفراوان دەکاتە سەر پێگەکانی داعش لە سوریا

Official CENTCOM Seal
Official CENTCOM Seal

فەرماندەیی ناوەندی ئەمەریکا (CENTCOM) ڕایگەیاند نیوە شەوی ڕۆژی شەممە هێرشی بەرفراوانیان بۆ سەر پێگەکانی دەوڵەتی ئیسلامی لە سوریا(داعش) ئەنجامداوە، ئەمەش وەک وەڵامێک بۆ هێرشە کوشندەکەی 13ی مانگی دوازدەی داعش لە نزیک تەدمور کە تێیدا سێ ئەمەریکایی کوژران.

بەپێی زانیارییەکان زیاتر لە 20 فڕۆکەی سەربازی بەشدارییان لە هێرشەکانی سەر زیاتر لە 30 بۆ 70 ئامانجی داعش کردووە بۆ لەناوبردنی ژێرخانەکانی داعش و کۆگاکانی چەک و شوێنەکانی.


بەرپرسانی ئەمەریکا هێرشەکانیان بە "بەرفراوان" ناودێر کردووە و جەختیان لەوە کردووەتەوە کە ئامانج لێی تێکدانی توانای داعشە بۆ پلاندانان و ئەنجامدانی هێرشی زیاتر دژی هێزەکانی ئەمەریکا و هاوپەیمانە ناوخۆییەکان لە سوریا.

هاوکاتیش دوای چەند ڕۆژێک لە شەڕ و پێکدادان لە شاری حەلەب لە نێوان هێزە کوردییەکان و سوپای سوریا دوایین ئەندامانی هێزەکانی سوریای دیموکرات شارەکەیان بەجێهێشت.

بەگوێرەی میدیاکانی ناوچەکە کشانەوەی ئەو هێزانە دوای ڕێککەوتنێکی ئاگربەست بە نێوەندگیری نێودەوڵەتی ڕوویداوە.

XS
SM
MD
LG