Accessibility links

لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن لەسەر پێکدادانی فڕۆکەیەک و هەلیکۆپتەرێکی سەربازی لە واشنتن


هەوڵەکان ئەمڕۆ هەینیش بەردەوامن بۆ دەرهێنانی فڕۆکەکانی کە لە ئاسمانی دەرەوەی واشنتن شەوی چوارشەممە بەیەکیاندادا و 67 کەس تیایاندا گیانیان لەدەستدا.

لێکۆڵەرانی چەندین ئاژانسی ئەمەریکایی سندوقی ڕەشی فڕۆکەی هێڵی ئاسمانی ئەمەریکاییان دۆزیوەتەوە، کە پاش پێکدادانێکی لەگەڵ هەلیکۆپتەرێکی لەشکری کەوتە ڕووباری پۆتۆمیکەوە.

بەرپرسانی بەڕێوەبەرایەتی ئاگرکوژێنەوە دەڵێن مەلەوانەکان هەوڵی دەدەن "فڕۆکەکە دەربکەن" و پێکهاتەی زیاتر بدۆزنەوە.

دەستەی نیشتمانی سەلامەتی گواستنەوە زانیارییەکانی تۆماری فڕۆکەکە کۆدەکاتەوە بۆ دۆزینەوەی هۆکارەکانی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە.

دوایین زانیاری سەبارەت بە ڕووداوی پێکدادانی هەلیکۆپتەرێکی لەشکری و فڕۆکەیەکی گەشتیاری لە واشنتن
please wait

No media source currently available

0:00 0:01:47 0:00

بەرپرسانی فیدراڵی و ناوخۆیی ڕۆژی پێنجشەممە ڕایانگەیاند، لەنێو 64 سەرنشین و تیمی فڕۆکەوانی هێڵی ئاسمانی ئەمەریکاییدا، کە لەلایەن هێڵی ئاسمانی PSAی سەر بە کۆمپانیاکە بەڕێوەدەبرا و سێ ئەندامەکەی فڕۆکەوانی هێلیکۆپتەرەکەی سوپای UH-60 بلاک هۆک، هیچ ڕزگاربوویەک نەبووە.

شەوی چوارشەممە هەردوو فڕۆکەکە کەوتنە ناو ڕووباری پۆتۆماک لە نزیک فڕۆکەخانەی نیشتمانی ڕانۆڵد ڕەیگن لە دەرەوەی واشنتن.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ناوخۆیی ئیدارەی فڕۆکەوانی فیدراڵی، یەکێک لە کۆنتڕۆڵکەرەکانی هاتوچۆی ئاسمانی کارێکی ئاسایی ئەنجامدەدا کە بە شێوەیەکی ئاسایی بۆ دوو کەس لە تاوەرەکەی فڕۆکەخانەکەدا دیاریکرابوو، کاتێک پێکدادانەکە ڕوویدا.

سەرچاوە: دەنگی ئەمەریکا

XS
SM
MD
LG