Accessibility links

یەریڤان ژمارەیەک خۆپیشاندەر دەستگیر دەکات


لە ئەرمینیا هێزەکانی پۆلیس بەلانیکەم 20 خۆپیشاندەریان دەستگیرکردووە لە خۆپیشاندانەکەی هەینیدا کە دژ بە نیکۆڵ پاشینیان، سەرەک وەزیری وڵاتەکە کرابوو لەسەر ئەو لەبەردانەواندنانەی بۆ وڵاتی ئازەربایجان کردبووی.

ئەرمینیاییەکان، وڵاتی ئازەربایجان بە دوژمنێکی سەر سەختی خۆیان دادەنێن.

لە مانگی ڕابردووەوە خۆپیشاندانی ناڕەزایی دەربڕین لە ئەرمینیا دەستیپێکردووە، پاش ئەوەی حکومەتی ئەو وڵاتەی کەوکاز قایل بوو بە دانەوەی ئەو ناوچانەی لە ساڵانی نەوەدەکاندا کۆنترۆڵی کردبوون، بە باکۆ.

سەدان خۆپیشاندەر، بە ڕێبەرایەتی باگرات گالاستانیان، کە ئۆپزسیۆنە، لە دەرەوەی باڵەخانەی وەزارەتی دەرەوەی ئەرمینیا لە یەریڤان گردبووبوونەوە.
وەزارەتی ناوخۆی ئەرمینیا لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت لە خۆپیشاندانەکەدا "26 هاوولاتی دەستگیرکراون."

گالستانیان، کە هەوڵی دەستپێکردنی پرۆسەی ئیمپیچ کردنی سەرەک وەزیری وڵاتەکەی دەدا، چەند ڕۆژێک لەمەوبەر دەستی لە پۆستە ئاینییەکەی هەڵگرت تا ببێتە کاندید بۆ پۆستی سەرەک وەزیری ئەرمینیا؛ بەڵام بەپێی یاسای وڵاتەکە ناتوانێت ئەو پۆستە وەربگرێت چونکە خاوەنی دوو ڕەگەزنامەیە، ئەرمینیایی و کەنەدایی.

لایەنەکانی ئۆپزسیۆنی ئەرمینیا، خاوەنی ژمارەیەکی ئەوتۆی کورسییەکانی پەرلەمان نین کە بتوانن پرۆسەی ئیمپیچ کردنەکە بەرەوپێش بەرن.

ئاژانسی فڕانس پرێس

XS
SM
MD
LG