Accessibility links

کۆشکی سپی: ئەمەریکا لەگەڵ گەلی ئیسرائیل دەوەستێت و پشتیوانی لە بەرگریکردنیان دەکات لە بەرامبەر هەڕەشەکانی ئێران


کۆشکی ، دەستپێکردنی هێرشێکی ئاسمانی ئێرانی بۆ سەر ئسرائیل پشتڕاست کردەوە و ئیدانەی هێرشەکە دەکات.

ئادرین واتسن، وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند ، سەرۆک جۆو بایدن بەردەوام لەلایەن تیمی ئاسایشی نیشتمانییەوە لە نوێترین پێشهاتەکان ئاگادار دەکرێتەوە و بەردەوام لە پەیوەندیدایە لەگەڵ بەرپرسانی ئیسرائیل و هەروەها هاوبەش و هاوپەیمانەکانی ئەمەریکا.

هەروەها دەشڵێت سەرۆک بایدن ڕوونی کردووەتەوە کە " پشتیوانیمان بۆ ئاسایشی ئیسرائیل پشتیوانییەکی تۆکمەیە."

خاتوون واتسن دەشڵێت " ئەمەریکا لەگەڵ گەلی ئیسرائیل دەوەستێت و پشتیوانی لە بەرگریکردنیان دەکات لە بەرامبەر ئەم هەڕەشانەی ئێراندا."

XS
SM
MD
LG