Accessibility links

سەرۆک بایدن لەگەڵ پیرۆزبایی جەژندا باسیش لە غەززە و سودان دەکات


جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا هیواخوازیی خۆی دەردەبڕێت بۆ موسڵمانانی جیهان بەبۆنەی جەژی ڕمەزانەوە.
سەرۆک بایدن لە پەیامەکەیدا بە بۆنەی هاتنی جەژنەوە باسیش لە بەردەوامیی قەیرانەکان و دۆسێی ئاوارە بوونیش دەکات لە غەززە و لە سودانیش.

سەرۆکی ئەمەریکا لەو پەیامەیدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردۆتەوە "هاوکاتی گردبوونەوەی خێزان و کۆمەڵگە موسڵمانەکان بۆ ئەم جەژنەی ڕەمەزان، بیریش دەکرێتەوە لەو ئازارانەی زۆر کەس هەستی پێدەکەن، منیش بیرم لای هەموو ئەوانەیە کە دوچاری مەینەتییەکانی قەیران و برسێتی و ئاوارەبوون هاتوونەتەوە لە سەرانسەری جیهاندا، لەوانە ناوچەکانی وەک غەززە و سودان."

سەرۆک بایدن لە پەیامەکەیدا جەخت دەکاتەوە لەوەی "ئێستا کاتی گێڕانەوەی وابەستەییە بۆ کارکردن لەسەر بونیاتنانی ئاشتی و داکۆکیکردن لە شکۆی هەمووان."

هاوکات بەڕێوبەرایەتی ئەمەریکاش، هەر ئەمڕۆ چوارشەممە پیرۆزبایی لە موسڵمانانی جیهان کردووە بە بۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە.

کۆشکی سپی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پەیامی بەڕێوبەرایەتی بڵاوکردووتەوە و دەنوسێت "بەڕێوبەرایەتی جۆو بایدن و کامڵا هێرس، پیرۆزبایی جەژنی ڕەمەزان دەکەن لە موسڵمانەکانی ئەمەریکا و هەروەها سەرانسەری جیهانیش."

سەرچاوە: کۆشکی سپی, ئاژانسەکان

XS
SM
MD
LG