Accessibility links

خەڵکی وان دوای پەسەندکردنی کاندیدەکەی پارتی دەم بۆ پۆستی سەرۆکی شارەوانی شارەکە ئاهەنگ دەگێڕن



خۆشی دەربڕینی خەڵکی وان دوای بڕیاری دەستەی باڵای هەڵبژاردنەکان بۆ پەسەندکردنی عەبدوڵا زێدان وەک سەرۆکی شارەوانی شارەکە
please wait

No media source currently available

0:00 0:02:14 0:00

هەزاران کەس لە شاری وانی تورکیا ڕژانە سەر شەقامەکان و خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی بەرامبەر پەسەندکردنی پۆستەکەی عەبدوڵا زێدان براوەی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان ( دەم) بۆ پۆستی سەرۆکی شارەوانی شارەکە.

عەبدوڵا زێدان لە ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوو لە هەڵبژاردنە خۆجییەکانی تورکیا سەرکەوتنی بە دەستهێنا وەک سەرۆکی شارەوانی شارەکە، بەڵام دەسەڵاتدارانی تورکیا ڕێگریان کرد لە پەسەندکردنی پۆستەکەی بەهۆی ئەوەی دادگا پێش هەڵبژاردنەکە بڕیاری ڕەتکردنەوەی دابوو و دەستەی باڵای هەڵبژاردنەکانی وانیش نوێنەرێکی پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکەپە)ی لە شوێنی ئەو دەستنیشان کرد.

بەڵام پارتی دەم وتی وەزارەتی داد ڕۆژی هەینی پێنج خوولەک پێش داخستنی ئۆفیسەکانییان و دوو ڕۆژ پێش دەنگدانەکە نامەیەکی ناردووە و تێیدا دژایەتی کاندیدبوونی زەیدانی کردووە، دواتر دادگایەک فەرمانی دەرکردووە کە زەیدان مافی ئەوەی نیە ببێتە سەرۆکی شارەوانی.

ئەم بڕیاڕەش بووە هۆی خۆپیشاندانی سەرتاسەری لە شارەکە و ڕووبەڕووبوونەوەی خۆپیشاندەران و پۆلیس.

ئێواری ڕۆژی چوارشەممە دەستەی باڵای هەڵبژارنەکان، دوای تەنەدانی عەبدوڵا زێدان لە بڕیارەکە، ناچار بوو دوای پێداچوونەوە لە بڕیارەکەی پاشگەز بێتەوە.

سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە کۆبوونەوەیەکدا لە میانی خوانێکی بەربانگ لەگەڵ هێزە ئاسایشییەکان لە ئەنکەرە، خۆپیشاندەرانی تۆمەتبار کرد بەوەی هەوڵی "شێواندنی شەقامەکان" دەدەن و گوتی تورکیا ئێستا ڕێگە بە " دەستە و تاقمە تیرۆریستییەکان " دەدات ئاشتی و سەقامگیریی شارەکان تێکبدەن.

سەرچاوە: ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG