Accessibility links

یەکەم پارچەی پردە داڕماوەکەی بالتیمۆر دەرهێنرا


بەرپرسان ڕۆژی یەکشەممە ڕایانگەیاند؛ کرێکاران یەکەم پارچەی پردە داڕماوەکەی بالتیمۆریان دەرهێنا کە کێشەکەی 200 تەن بوو، لەکاتێکدا هەوڵەکان تێکڕا دەستیانپێکردووە بۆ پاککردنەوەی لەنگەرەکە لەو پێکهاتە پۆڵاییانە کە بەهۆی پێکدادانی کەشتییەکی لەژێر کۆنتڕۆڵ دەرچووەوە ڕوویدا کە خۆی بە یەکێک لە ستونەکانی پردەکەدا کێشاو بووە هۆی داڕمانی پردەکە.

تیمەکان بە بەکارهێنانی ئامێری بڕینەوە بەشی سەرەوەی پردی فرانسیس سکات کییان پارچە پارچە کرد، ئەو بەشەی کە کەشتییە بارهەڵگرەکەی کۆنتڕۆڵی لەدەستدا و ڕۆژی سێشەممە خۆی کێشا بە پردەکەدا و بەو هۆیەوە شەش کەس گیانیان لەدەستدا.

دەسەڵاتداران هیوادارن بە لابردنی پردەکە و بە بڕینەوە و پارچەپارچەکردنی و بەرزکردنەوەیان بۆ دەرەوەی ئاوەکە؛ یارمەتی فریاگوزاران بدات بۆ دۆزینەوەی هەموو تەرمی قوربانییەکان و هەروەها کردنەوەی هێڵی کەشتیوانییە گرنگەکە.

کیمبەرلی ڕیڤز وتەبێژی پاسەوانی کەناراوەکانی ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند؛ شەوی ڕابردوو یەکەم بەرزکردنەوە پارچە گەورەکەی پردەکە ئەنجامدراوە، دوای تەواوبوونی بڕینی بەشی سەرەوەی یەکێک لە بەشەکانی باکووری پردی فرانسیس سکات کی.

دەشڵێت "ئەو پارچەیەی شەوی ڕابردوو لابرا نزیکەی 200 تەن بووە"، ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو پارچەیە دەگوازرێتەوە بۆ کەشتییەک تا پڕدەکرێت لەو پارچەنە و دەبرێتە شوێنێکی دیکەی کۆکردنەوەی پاشماوەکان لەسەر وشکانی.

لەگەڵ بەردەوامبوونی ئۆپەراسیۆنەکانی ڕزگارکردن ڕۆژی یەکشەممە، وێس مۆر، فەرمانڕەوای میریلاند وتی کە "کارەکان لەبەرەوپێشچووندان سەرەڕای ئەوەی کە دۆخەکە بە ڕادەیەک ئاڵۆزە باوەڕناکەن".

وتیشی بارودۆخی نالەباری کەشوهەوا و پاشماوەی ژێر ئاو بەو مانایەیە کە ژێرئاوگەڕەکەن واتە غەواسەکان ناتوانن هاوکاری بکەن.

مۆر بە کەناڵی سی ئێن ئێنی ڕاگەیاندووە؛ کرێنێکی گەورە؛ کرێنی چەسەپیک کە دەتوانێت 1000 پاوند بەرز بکاتەوە؛ لە ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنەکەدا بەکاردەهێنرێت.

سەرچاوە: ئاژانسی فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG