Accessibility links

هەڵبژاردەی ژنانی تۆپی پێی ئەمەریکا جامی زێڕینی کۆنکاکاف دەباتەوە


شەوی یەکشەممە هەڵبژاردەی تۆپی پێی ژنانی ئەمەریکا بە ئەنجامی 1 گۆڵ بەرامبەر بە هیچ توانی لە بەڕازیل بباتوە و جامی زێڕی ژنانی کۆنکاکاف بەدەستبهێنێت.

لە کاتی زیادکراوی گێمی یەکەمی یارییەکەدا لیندسی هۆران یاریزانی ئەمەریکایی تەنها گۆڵی یارییەکەی تۆمار کرد.

هەڵبژاردەی ئەمەریکا، سەرەڕای شکستەکەی بەرامبەر هەڵبژاردەی مەکسیکی لە قۆناغی گرووپەکاندا، جامی زێڕی بەدەستهێنا، کە بۆ یەکەمجار بۆ بەهێزکردنی ڕکابەرییەکانی تۆپی پێی ناوخۆیی ڕێکخرابوو.

یارییەکە لە یاریگەی سناپدراگن لە شاری سان دیێگۆ ئەنجام دراو کە 31 هەزارو 528 بلیت بۆ بینینی ئەو یارییە فرۆشرابوو، ئەمەش ژمارەیەکی پێوانەیی بوو بۆ پێشبڕکێیەکی ژنانی جامی زێڕینی کۆنکاکاف.

شایەنی باسە هەردوو هەڵبژاردەی ئەمەریکایی و بەڕازیلی سەرکەوتنیان بۆ ئۆڵۆمپیادی هاوینەی ئەمساڵ لە فەرەنسا بەدەستهێناوە.

XS
SM
MD
LG