Accessibility links

بافڵ تاڵەبانی: بەردەوام باسی هەبوونی هێزەکانی ئەمەریکا دەکرێت لە عێراق بەڵام کەس باسی هێزەکانی تورکیا ناکات


بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئەمڕۆ لە بەغداوە ڕایگەیاند، پەکەکە دوژمنی یەکێتی نییە بەڵام ئەو تۆمەتانەی تورکیای ڕەتکردەوە کە گوایە حزبەکەی پاڵپشتی لە پەکەکە دەکات.

بافڵ تاڵەبانی ڕایگەیاند، "پارتی کرێکارانی کوردستان دوژمنی ئێمە نییە. ئێمە هیچ دوژمنێکمان نییە لە هەرێمی کوردستان."

وتیشی، "ئێمە یارمەتی هیچ گروپێکی چەکداری نادەین لە دژی تورکیا...بەڵام سەرباری ئەوەش هێرشە درۆنییەکانی [تورکیا] بەردەوامن."

وتەکانی سەرۆکی یەکێتی ئەمڕۆ دووشەممە ،4-3-2024، لە میانی بەشداریکردنی بوو لە دیداری رافیدەین کە لە بەغدا بەڕێوەدەچێت.

بافڵ تاڵەبانی سەبارەت بە هێرشە درۆنییەکانی تورکیا، داوای گفتوگۆی لە تورکیا کرد و ڕایگەیاند پێویستە ئەنکەرە چاو بە چالاکییە ئەمنییەکانیدا بخشێنێتەوە و "وەکو دوژمن سەیرماننەکات."

سەبارەت بە ڕۆڵی بەغدا لەم پرسەدا، سەرۆکی یەکێتی وتی حکومەتی عێراق دەتوانێت ڕۆڵێکی "باشتر" بگێڕێت

بافڵ تاڵەبانی ڕەخنەی ئەوەی گرت کە گوایە بەردەوام باسی پرسی هەبوون و کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا و هێزەکانی تر دەکرێت لە عێراقدا "بەڵام کەس باس لە هەبوونی هێزەکانی تورکیا ناکات لە ناوچەکە."

XS
SM
MD
LG