داعش بەرپرسیارێتی تەقینەوەکانی ڕۆژی چوارشەممەی ئێڕانی گرتە ئەستۆ کە نزیکەی 100 کەسی تێدا کوژراو دەیان کەسیش بریندار بوون.
داعش ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند ئەو تەقینەوەیە کە لە نزیک گۆڕی قاسم سولەیمانی سەرکردەی هێزی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران ئەنجام دراوە، لەلایەن ڕێکخراوەکەیەوە ئەنجامدراوە.
تەقینەوەکە هاوکاتی چوارهەمین ساڵڕۆژی کوژرانی قاسم سولەیمانی بوو کە لە هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەمەریکا لە ساڵی 2020 لە بەغدا کوژرا.
سەرچاوە: ڕۆیتەرز