وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، ژمارەی ئەو ئەمەریکاییانەی لە سەرەتای شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماسەوە کوژراون، گەیشتووەتە 30 کەس.
وەزارەتی دەرەوە هاوخەمی خۆی بۆ کەسوکاری قوربانییەکان و هەمو ئەوانەی زینیان پێکەوتووە دەربڕی و ڕایگەیاند لە پەیوەندیدایە لەگەڵ کەوسوکاری ئەو 13 ئەمەریکاییەی کە بێسەروشوێنن.
چەکدارەکانی حەماس لە 7ی ئۆکتۆبەر هێرشیان کردە سەر ئیسرائیل و نزیکەی هەزار و 400 ئیسرائیلییان کوشت، کە زۆربەیان خەڵکی مەدەنی بوون.
هەروەها چەکدارانی زیاتر لە 155 کەسیان ڕفاندووە کە هاووڵاتیانی ئەمەریکا، فەرەنسا، ئەڵمانیا و ژمارەیەک وڵاتی دیکەشیان تێدایە.
پێدەچێت ئەوانەی بە بارمتە لەلایەن حەماسەوە گیراون لە غەززە بن، بەڵام شوێنی ئەوان ڕوون نییە.
بنەماڵەی ئەو کەسانە، ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و حکومەتە جیهانییەکان بەردەوامن لە هەوڵدان بۆ ئەوەی بزووتنەوەی حەماس زیندانییەکانی ئازاد بکات.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕایشیگەیاند لەگەڵ حکومەتی ئیسرائیلدا لە نزیکەوە هەماهەنگی دەکات بۆ دیاریکردنی شوێنی بارمتەکان و گەڕانەوەیان و گەڕاندنەوەیان. بۆ ئەم مەبەستەش بەشێک لە پسپۆڕانی ئەمەریکایی ڕەوانەی ناوچەکە کردووە.
سەرچاوە: ئەی پی