جانێت یەڵن، وەزیری خەزێنەی ئەمەریکا ڕۆژی پێنجشەممە گەیشتە پەکین و لەگەڵ بەرپرسانی چین کۆبووەوە لە چوارچێوەی هەوڵەکاندا بۆ چارەسەرکردنی پەیوەندییە ئاڵۆزەکانی نێوان هەردوو وڵات.
بەرپرسانی وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا پێش گەشتەکە ڕایانگەیاند، یەڵن باس لە سەقامگیرکردنی ئابووری جیهانی و هەروەها پشتگیرییەکانی چین لە ڕووسیا دەکات هاوکاتی هێرشە داگیرکارییەکانی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا.
کۆبونەوەی یەڵن لەگەڵ شی جینپینگ، سەرۆکی چین لە بەرنامەدا نییە.
سەردانەکەی کە بڕیارە تا یەکشەممە بەردەوام بێت، دوای گەشتێکی مانگی ڕابردووی ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا دێت بۆ چین.
یەڵن سەرەتای ئەم هەفتەیە لەگەڵ شی فێنگ باڵیۆزی چین لە ئەمەریکا کۆبووەوە و وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا ڕایگەیاند یەڵن " ژمارەیەک بابەتی جێگای نیگەرانی وروژاندووە لە هەمانکاتدا گرنگی دوو گەورەترین ئابووریی گەیاندووە کە پێکەوە کاربکەن لەسەر ئاستەنگە جیهانییەکان، لەنێویاندا لەسەر پرسە ئابوورییە گەورە و داراییەکان."
میدیای دەوڵەتی چین ڕایگەیاندووە، شی هیوای خۆی دەربڕیوە کە هەردوو وڵات دەستوەردانەکان نەهێڵن و گفتوگۆکان بەهێزتر بکەن.
سەرچاوە: ئەسۆشیەیتد پرێس و فرانس پرێس