Accessibility links

دەنگدان بۆ هەڵبژاردنەکانی تورکیا لە ئەمەریکا دەستپێدەکات


دەنگدان بۆ هەڵبژاردنەکانی تورکیا لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەستپێدەکات. ڕۆژی یەکشەممە 134 هەزار و 245 هاووڵاتی تورکیا کە لە ئەمەریکا دەژین لەو سندوقانەی کە لە 9 شوێنی جیاواز لە 8 ویلایەتی جیاواز دانراون دەستیان بەدەنگدان کردووە.

دەنگدەرانی ئەمەریکا لە باڵیۆزخانەی تورکیا لە واشنتۆن، کونسوڵخانەی گشتی لە نیویۆرک، لۆس ئانجڵس، هیوستن، بۆستن، مەیامی، شیکاگۆ، شاری پێنساکن لەسەر سنووری ویلایەتی پێنسیلڤانیا لە باشووری نیوجرسی و هاڵتسڤیل لە ناوچەی لۆنگ ئایلەند دەستیان بە دەنگدان کرد.

دەنگدەرانی هەڵبژاردنەکانی تورکیا لە ئەمەریکا دەتوانن تا 7ی مانگی پێنج لە نوێنەرایەتییەکاندا دەنگی خۆیان ببدەن، هەروەها تا 1ی پێنجیش لە سندوقەکانی دەنگدان لە دوو شاری جیاوازدا کە بەهۆی زۆربوونی دەنگدەران لە نیویۆرک بە تایبەتی دانراون دەنگی خۆیان بدەن.

49 هەزار و 188 دەنگدەر کە لە کونسوڵخانەی گشتی نیویۆرک تۆمارکراون دەتوانن دەنگەکانیان لەو سندوقەکانی دەنگدان بدەن کە لە هۆڵێکی ئاهەنگ لە شاری پێنساکن ، کە دەکەوێتە سنووری ویلایەتی پێنسیلڤانیا لە باشووری نیوجرسی دانراون.

ژمارەی دەنگدەرانی تۆمارکراو لە ئەمەریکا 28 هەزار و 17 دەنگدەر زیادی کردووە

لە هەڵبژاردنەکانی 4ی شەشی ساڵی 2018 دا، ژمارەی دەنگدەرانی تۆمارکراوی تورکیا لە ئەمەریکا کە 106 هەزار و 228 کەس بوون و ئێستا بۆ 134 هەزار و 245 کەس زیادی کردووە.

لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2015 وە هەتا ئێستا بە گوێرەی ئامارەکان ڕێژەی دەنگدەرانی ئەمەریکا نزیکەی چوار هێندە زیادی کردووە.

ژمارەی دەنگدەرانی تۆمارکراو لە نوێنەرایەتییەکانی تورکیا لە ئەمەریکا بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

کونسوڵخانەی گشتی نیویۆرک: 49 هەزار و 188

کونسوڵخانەی گشتی لۆس ئانجلس: 22 هەزار و 218

باڵیۆزخانەی واشنتۆن: 15 هەزار و 619

کونسوڵخانەی گشتی شیکاگۆ: 13 هەزار و 734

کونسوڵخانەی گشتی مەیامی: 12 هەزار و 424

کونسوڵخانەی گشتی هیوستن: 11 هەزار و 268

کونسوڵخانەی گشتی بۆستن: 9 هەزار و 794

سەرچاوە: بەشی تورکی دەنگی ئەمەریکا

XS
SM
MD
LG