ڕەنگە وەزیرانی دەرەوەی ئێران، ڕووسیا، سوریا و تورکیا لە مانگی ئایاردا کۆببنەوە.
مەولود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند، بڕیارە وەزیرانی دەرەوەی ئێران، ڕووسیا، سوریا و تورکیا لە مانگی ئایاردا لە مۆسکۆ کۆبوونەوەیەک ئەنجام بدەن، ئەمەش لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ دووبارە بنیاتنانەوەی پەیوەندییەکانی تورکیا و سوریا دوای چەندین ساڵ لە دوژمنایەتی لە کاتی شەڕی ناوخۆی سوریادا.
تورکیا ئەندامی ناتۆ لە ماوەی شەڕی ناوخۆی سوریا کە 12 ساڵە بەردەوامە، پشتیوانی سیاسی و چەکداری دژایەتی بەشار ئەسەد، سەرۆکی سوریای کردووە، هەروەها هێزی خۆی ڕەوانەی باکووری ئەو وڵاتە کردووە.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز