Accessibility links

کۆریای باشوور لەگەڵ ئەمەریکا تاوتوێی نیگەرانییەکانی لەمەڕ دزەپێکردنی بەڵگەنامە نهێنییەکانی شەڕی ئۆکرانیا دەکات


بەرپرسێکی سەرۆکایەتی کۆریای باشوور ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند، کۆریای باشوور ئاگاداری ڕاپۆرتە هەواڵییەکانە سەبارەت بە دزەپێکردنی چەند بەڵگەنامەیەکی سەربازی نهێنی ئەمەریکا و بەنیازە لەگەڵ ئەمەریکادا تاوتوێی پرسێکی وروژێنراو لە ئەنجامی دزەپێکردنەکەدا بکات.

سێ بەرپرسی ئەمەریکایی ڕۆژی هەینی بە ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاندووە، بەم دواییانە چەندین بەڵگەنامەی سەربازی نهێنی ئەمەریکا لە سۆشیال میدیا بڵاوکراونەتەوە کە لەسەر مانگێکی شەڕی ئۆکرانیایە. ئەو بەرپرسانە دەشڵێن پێدەچێت ڕووسیا یان تاقمەکانی لایەنگری ڕووسیا لە پشت دزەپێکردنی ئەو بەڵگەنامانەوە بن.

ئاژانسی ڕۆیتەرز نەیتوانیوە ڕاستی بەڵگەنامەکان پشتڕاست بکاتەوە. وەزارەتی دادی ئەمەریکا ڕایگەیاندووە، لێکۆڵینەوە لە دزەپێکردنەکە دەکەن.

یەکێک لەو بەڵگەنامانە کە دەستی ڕۆیتەرز کەوتووە، وردەکارییەکانی گفتوگۆ ناوخۆییەکانی نێوان بەرپرسانی باڵای کۆریای باشوور نیشان دەدات سەبارەت بە فشارەکانی ئەمەریکا بۆ سەر سیئۆل بۆ یارمەتیدانی دابینکردنی چەک بۆ ئۆکرانیا.

بەڵگەنامەکە کە پێناچێت بەروارێکی لەسەربێت، باس لەوە دەکات کە کۆریای باشوور ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر فرۆشتنی تۆپخانە بۆ یارمەتیدانی ئەمەریکا بۆ پڕکردنەوەی کۆگاکانی. بەڵام لە ناوخۆدا بەرپرسانی باڵای کۆریای باشوور نیگەران بوون لەوەی ئەمەریکا ئەوان بەرەو تێوەگلان لە شەڕی ئۆکرانیا بگوازێتەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG