کامڵا هێرس جێگری سەرۆکی ئەمەریکا ڕۆژی چوارشەممە بڕی یەک ملیار دۆلاری بۆ هاوکاری دارایی بەرنامە گشتی و تایبەتەکان تەرخان کرد کە گرنگی دەدەن بە بەهێزکردنی ئابووری ژنان دەدەن، لەکاتێکدا سەردانەکەی بۆ غانا کۆتایی پێدەهێنێت.
هەر پاش ئەو ڕاگەیاندنە سەرۆک بایدن لە تویتێکدا گوتی " ژنان پێشەنگن. لە ساڵی 2021دا ژنان نزیکەی نیوەی هەموو کاردارییە نوێیەکانی ئەمەریکایان دەستپێکردووە، لەکاتێکدا لە ساڵی 2019دا کەمتر لە یەک لەسەر سێ بووە.
ئێمە بەردەوام دەبین لەم پێشخستنە."
نوسینگەی کامڵا هێرس ڕایگەیاندووە، ئەو پارەیە پشتگیری لە فراوانکردنی دەستڕاگەیشتن بە خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکان و ڕاهێنانی کار و پشتگیریکردن بۆ خاوەنکارەکان دەکات.
هێرس ئەمڕۆ چوارشەممە مێزگردێکی بۆ ژنانی خاوەنکار لە ئاکرای پایتەختی غانا سازکرد، پێش ئەوەی بەرەو تانزانیا بڕوات، کە قۆناغی داهاتووی گەشتەکەی بۆ ماوەی هەفتەیەک لە ئافریکایە.
ڕۆژی سێشەممە، هاریس بەڵێنی دا بۆ قۆناغێکی نوێی هاوبەشی لە نێوان ئەمەریکا و ئافریکا، جەختی لەسەر بەهێزکردنی ژنان و پەرەپێدانی ئابووری دیجیتاڵی و پشتگیریکردنی دیموکراسی کردەوە.
سەرچاوە: دەنگی ئەمەریکا