Accessibility links

بەریتانیا سزا دەسەپێنێت بەسەر سەرپێچیکارانی مافەکانی ژناندا


لە ڕۆژی جیهانی ژناندا بەریتانیا کۆمەڵێک سزای ڕاگەیاند لە دژی ئەوانەی کە بە 'پێشێلکاری جیهانی مافەکانی ژنان' ناودێردەکرێن و بنکەیان لە ئێران، سوریا، ئەفریکای ناوەڕاست و باشووری سودانە.

لەم ڕۆژەدا سڕکردنی سامان و قەدەغەکردنی گشتکردن دژ بە چوار کەسایەتی پێشکەش کرا کە بریتین لە کەسایەتییە سەربازییەکانیش کە تۆمەتبارن بە سەرپەرشتیکردنی دەستدرێژی سێکسی. هەروەها دامەزراوەیەکی حکومەتی ئێرانیش سزای بەسەردا سەپێندرا.

جەیمس کلیڤەرلی وەزیری دەرەوەی بەڕیتانیا لە بەیاننامەیەکی کە بە ئیمەیل ناردوویەتی، ڕایگەیاندووە "ئەم سزایانە پەیامێکی ڕوون دەنێرن کە ئەنجامدەرانی توندوتیژی قێزەون لەسەر بنەمای جێندەری دەبێت بەرپرسیار بکرێن."

دەشڵێت "ئێمە هەوڵەکانمان زیاد دەکەین بۆ پاڵپشتیکردنی ژنان و کچان هەروەها هەموو ئەو ئامڕازانەی کە لە بەردەستماندان بەکاردەهێنین بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو نایەکسانیانەی کە ماون."

سزاکان هاوکات بوون لەگەڵ بڵاوبوونەوەی 'ستراتیژی ژنان و کچان' ی حکومەت کە پلانەکانیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی نایەکسانی جێندەری لە سەرانسەری جیهاندا دیاریکردووە.

سەرچاوە: ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG