Accessibility links

ژەنەراڵی باڵای ئەمەریکا لە سەردانێکی ڕانەگەیەندراودا دەگاتە سوریا


ژەنەراڵی باڵای سوپای ئەمەریکا ڕۆژی شەممە 4ی ئەم مانگە لە سەردانێکی ڕانەگەیەندراودا سەردانی بنکەی سەربازی ئەمەریکای لە سوریا کرد کە ئامانج لێی هەڵسەنگاندنی ئەرکی هەشت ساڵەی سوپای ئەمەریکایە لە شەڕی دژی داعشدا.

ژەنەڕاڵ مارک میڵی سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئەمەریکا بە ڕۆژنامەنووسانی یاوەری ئەو سەفەرەی ڕاگەیاندکە پێی وایە هێزەکانی ئەمەریکا و هێزە کوردییەکانی سوریا کە بە هاوپەیمانی خۆیان دادەنرێن، لە شکستهێنانی هەمیشە داعشدا سەرکەوتوو بوون.

ناوبراو لە وەڵامی پرسیارێکدا کە ئایا سەردانەکەی بۆ سوریا شایانی ئەو مەترسیانە بووە، بە ئاماژەدان بە پەیوەندی گەشتەکەی بە ئاسایشی ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانییەوە، گوتی "ئەگەر پێتان وایە ئەوانە پرسێکی گرنگن، ئەوا وەڵامە دروستەکە بەڵێیە."

شایانی باسە کە ڕۆژی هەینیش ژەنەڕاڵ میڵی لە سەفەرێکدا بۆ ئیسرائیل لەگەڵ وەزیری بەرگری ئیسرائیل کۆبوویەوە و ئامانجیشی تاوتوێکردنی هاوکارییەکانی نێوان هەردوو وڵات بوو بۆ ڕێگریکردن لە بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی لە لایەن ئێرانەوە.

سەرچاوە/ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG