Accessibility links

ڕێککەوتنی پارتی و یەکێتی لەسەر یاسای هەڵبژاردن


ڕۆژی سێشەممە پاش کۆبونەوەیەک لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان هەمواری یاسای هەڵبژاردن ڕێککەوتن.

بابەتەکانی کە ئەم دوو حزبە سەرەکییە لەسەری ڕێککەوتون بریتیین لە بازنەکانی هەڵبژاردن، کاراکردنەوەی کۆمسیۆن و تۆماری دەنگدەران. بە پێی ڕێککەوتنەکەیان لە هەرێمی کوردستاندا هەڵبژاردن بە چوار بازنە ئەنجام بدرێت.

بەڵام هەتا ئێستا لەسەر چۆنیەتی دابەشکردنی کورسی پێکهاتەکان نەگەیشتوون بە هیچ ڕێککەوتنێک.

لە بەیاننامەیەکی هاوبەشی دەزگای هەڵبژاردنەکانی یەکێتی نیشمانی کوردستان و بەشی هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستاندا ڕاگەیاندراوە " لەئەنجامی گفتوگۆو ئاڵوگۆڕی بۆچوونی هەردوولا، لەسەر زۆربەی خاڵەكانی پەیوەست بە هەمواری یاسای هەڵبژاردن و كاراكردنەوەی كۆمیسۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی، لێكتێگەیشتنی هاوبەش هاتەئاراوە."

دەشڵێن” هەردوولاش بڕیاریاندا لەپێناو رەچاوكردنی رای لایەنە سیاسییەكانی دیكەی هەرێمی كوردستان بۆ هەمان مەبەست، بەیەكەوە سەرنجەكانیان وەربگرن".

بەڵام ئاماژە بەوەش کراوە کە ئەمە ڕێککەوتنی کۆتایی نییە و بڕیارە لە چەند ڕؤژی داهاتوودا جارێکی تر کۆببنەوە.

مانگی یەکی ساڵی ڕابردوو سەرۆکی هەرێمی کوردستان مانگی دەی ساڵی ڕابردووی وەک ڕۆژی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێم دیاریکرد، بەڵام هەڵبژاردن ئەنجامنەدرا، هەریەکە لە پارتی و یەکێتیش یەکتر تۆمەتبار دەکەن بە ئامادەنەبوون بۆ هەڵبژاردن و هۆکاری دواخستنی هەڵبژاردن.

XS
SM
MD
LG