Accessibility links

کلیچدارئۆغڵو: کێشەی نەبوونی چادر لە ناوچەکانی بوومەلەرزەکەی تورکیا هێشتا بەردەوامە


کەمال کلیچدارئۆغڵو سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) لە سەردانەکەیدا بۆ هاتای ڕایگەیاند، کێشەکانی ئاو و چادر لە هاتای هێشتا بەردەوامن.

کیلچدارئۆغڵو ئاماژەی بەوەش کرد لە ناوچەکانی کە بوومەلەرزەکان کاریتێکردوون بە شێوەیەکی گشتی هێشتا خەڵکی ناتوانن چادریان بەدەست بکەوێت.

ئەو گوتیشی " خەڵکی دەیانەوێت لەبەردەم ماڵە وێرانبووەکانیاندا چادرەکان هەڵدەن چونکە لە نێو ماڵەکانیاندا هەندێک کەرەستەیان هەبووە کە نایانەوێت بدزرێن."

ئاماژەی بەوەشکرد، لە هاتای کلتووری جیاواز هەیە و پێویستە پرۆسەی ئاوەدانکردنەوە بەپێی کلتوور و نەریتی شارەکە بەردەوام بێت.

بەڕێوەبەرایەتی فریاکەوتن و کارەسات لە تورکیا ناسراو بە (AFAD) ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند زیاتر لە 300 هەزار چادرلە ناوچەکانی بوومەلەرزەکە دابەش کراوە.

ئۆپۆزسیۆنی تورکیا ڕایدەگەیەنێت، حکومەت لە ڕووی خزمەتگوزاری و هاوکارییەوە زیانلێکەوتوانی بوومەلەرزەکەی لە دۆخێکی سەختدا جێهێشتووە.

لە ئاسمانەوە پاشماوەی باڵەخانە وێرانبووەکانی عەنتابی تورکیا دوای بوومەلەرزەکە
please wait

No media source currently available

0:00 0:01:24 0:00

کاربەدەستانی حکومەتی تورکیاش دەڵێن کارەساتێکی هێندە ڕوویداوە و تەنها لە هەندێک ناوچەدا کەموکوڕی زۆر بچووک هەبووە.

لەو کاتەوەی لە شەشی مانگی دوو بوومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی 7.8 لەسەر پێوانەی ڕێختەر تورکیا و سوریای دراوسێی هەژاند زیاتر لە 46 هەزار کەس لە هەردوو وڵات گیانیان لەدەستداوە و بە دەیان هەزار باڵە خانە ڕووخاوە.

سەرچاوە: دەنگی ئەمەریکا، ئافاد، جەهەپە



XS
SM
MD
LG