Accessibility links

ژمارەی گیان لەدەستدانی ئاکامی بومەلەرزەکە لە تورکیا و سوریا گەیشتە نزیکەی 41 هەزار

٢٠:٥٨ ١٤.٢.٢٠٢٣

ژمارەیەک لە ئەندامی گروپەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا بارێکی یارمەتی ڕێکخراوی خێرخوازی بارزانی تاڵان دەکەن کە بۆ لێقەوماوانی بومەلەرزەکە ڕەوانکرابوو


ڕوانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ دەڵێت لە ناوچەی سەناعەی شارۆچکەی جەندەریسی نزیک عەفرین، چەکدارانی هەردوو گروپی " جيش الشرقية" و "فرقة السلطان سليمان شاه" ی سەر بە تورکیا لەگەڵ ژمارەیەک لە ئەندامانی خێزانەکانیان دەستیانگرتووە بەسەر یەکێک لە بارەکانی ڕێکخراوی خێرخوازی بارزانی و تاڵانیان کردووە. ڕوانگەی سوریا دەڵێت ئۆتۆمبیلی بارەکە خۆراک و پێداویستی پزیشکی و جلوبەرگی تێدابووە بۆ لێقەوماوانی بومەلەرزەکە.

٢٠:٤٦ ١٤.٢.٢٠٢٣

ژمارەی گیان لەدەستدانی ئاکامی بومەلەرزەکە لە تورکیا و سوریا گەیشتە نزیکەی 41 هەزار

دەزگای کارەسات و فریاگوزاری تورکیا ڕایگەیاند ژمارەی گیان لەدەستدانی ئاکامی بومەلەرزەکە گەیشتە 35 هەزار و 418 .
ڕوانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ ئەویش دەڵێت قوربانییەکان بە هەزارانە، بەڵام گیان لەدەستدانی زیاتر لە 5400 کەس پشتڕاستکراوەتەوە.

بەمەش کۆی گشتی گیان لەدەستدان لە تورکیا و سوریا بوو بە 40 هەزار و 818 کەس.

٢٠:٤٤ ١٤.٢.٢٠٢٣

هەواڵ و زانیارییەکانی پێشتر لە بارەی ئاکامی بومەلەرزەکانی تورکیا لەم لینکەدایە:

https://www.dengiamerika.com/a/6959337.html

XS
SM
MD
LG