Accessibility links

وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا بۆماوەیەکی کاتیی بەهۆی بومەلەرزەکەوە سزاکانی سەر سوریا سوک دەکات


وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا ڕایگەیاند بۆ ماوەیەکی کاتیی هەندێک لە سزاکانی پەیوەست بە سوریا هەڵدەگرێت تا دڵنیابێت لەوەی هاوکارییەکان بە زووترین کات بگەن بەو کەسانەی کە بوومەلەرزەکە کاریتێکردوون.

ئۆفیسی کۆنترۆڵکردنی سامانی بیانی سەر بە وەزارەتی خەزێنە ناسراو بە OFAC لە بەیاننامەیەکیدا ڕایگەیاند، ئەو هەنگاوە " بۆ ماوەی 180 ڕۆژ ڕێگە بە هەموو مامەڵەکانی پەیوەست بە فریاگوزاری بوومەلەرزە دەدات کە بە پێی سزاکانی سەر سوریا قەدەغەکراو بوو."

لە بەیاننامەکەدا وێڕای ڕاگەیاندنی دڵگرانی لەمەڕ ئەو کارەساتە، جێگری وەزیری خەزێنە واڵی ئەدەیەمۆ گوتیشی " لە کاتێکدا هاوپەیمانە نێودەوڵەتییەکان و هاوبەشە مرۆییەکان ڕێکدەخرێن بۆ هاوکاریکردنی ئەوانەی زیانیان پێگەیشتووە، دەمەوێت زۆر بە ڕوونی بڵێم کە سزاکانی ئەمەریکا لە سوریادا ڕێگر نابن لە هەوڵەکانی ڕزگارکردنی ژیانی خەڵکی سوریا."

لە بەیاننامەکەی درەنگانێکی پێنجشەممەدا هاتووە " لە کاتێکدا بەرنامەکانی سزاکانی ئەمەریکا لە ئێستاوە لێخۆشبوونێکی زۆریان کردووە بۆ هاوکارییە مرۆییەکان، ئەمڕۆ گەنجینەی ئەمەریکا مۆڵەتێکی گشتی دەردەکات بۆ ڕێگەدان بە هەوڵەکانی فریاگوزاری بوومەلەرزە تا ئەوانەی هاوکاری دەکەن بتوانن سەرجیان لەسەر ئەو شتانەبێت کە زۆرترین پێویستییان پێیەتی ئەوەش ڕزگارکردنی ژیانی خەڵکی و بونیاتنانەوە."

Treasury
Treasury

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا هەر لە ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند " هاوبەشە مرۆییەکانی ئێستامان لە هەردوو وڵاتی تورکیا و سوریا هاوکاری فریاگوزاری گرنگ پێشکەش دەکەن، لەوانە خۆراک، ئاو، شوێنی نیشتەجێبوون، چاودێری پزیشکی، و ستافی پشتیوانی بۆ هەوڵەکانی گەڕان و ڕزگارکردن. هەلیکۆپتەرەکانی ئەمەریکا ئۆپەراسیۆنی گواستنەوەی ئاسمانی ئەنجام دەدەن، کارمەندانی فریاگوزاری دەگوازنەوە بۆ ئەو شوێنانەی کە زۆرترین پێویستیان پێیەتی."t

هاوکارییەکان لە سوریا لە ڕێگەی هاوبەشە ناوخۆییەکانەوە دەڕوات لە کاتێکدا ئەمەریکا ڕەتیدەکاتەوە مامەڵە لەگەڵ بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریادا بکات، کە واشنتۆن داوای لێپرسینەوەی لێدەکات سەبارەت بە پێشێلکارییەکانی مافەکانی مرۆڤ لە میانەی شەڕی ناوخۆی 12 ساڵەی ئەو وڵاتەدا.

بەهۆی ئەو بوومەلەرزەیەی تورکیا و سوریای گرتەوە هەتا بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی بەکاتیی ناوخۆیی ژمارەی گیانلەدەستدانەکان گەیشتووەتە زیاتر لە 21 هەزار و 500 کەس.

XS
SM
MD
LG