Accessibility links

لە شارۆچکەیەکی سوریا منداڵێکی ساوا کە هێشتا وێڵاشەکەی پێوەیە لە ژێر داروپەردووی ماڵە ڕووخاوەکەیان بە زیندوێتی دەردەهێنرێت


ڕۆژی سێشەممە ڕۆژێک پاش بوومەلەرزە بەهێزەکەی تورکیا و سوریا منداڵێکی ساوا بە زیندووی لە ژێر داروپەردوودا لە باکوری سوریا لەلایەن خزمەکانییەوە دەرهێنراوە. ئەو خزمەکانی دەڵێن منداڵەکە تازە لە دایک بووە و هیشتا وێڵاشەکەی پێوەبووە.

خەلیل ئەل سوعادی دەڵێت ئەو منداڵە ساوایە تەنها کەسە لە خێزانەکەی خۆی کە ڕزگاری بووە تەوای خێزانەکەی بەهۆی بوومەلەرزەکەوە لە شارۆچکەی جندرێسی ژێر دەسەڵاتی سەرهەڵداوانی سوریا گیانیان لەدەستداوە.

سوعادی بە ئاژانسی فرانس پرێسی گوت کاتێک بە دوای ڕزگاربواندا "دەگەڕاین گوێمان لە دەنگێک بوو."

ئەو گوتیشی " کاتێک پاکمان کردەوە بینیمان هێشتا وێڵاشەکەی پێوە بووە، جا بڕیمان و ئامۆزاکەم بردی بۆ نەخۆشخانە."

گرتە ڤیدیۆیی ئەم ڕزگارکردنە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا زۆر بڵاو بووەوە.

لە ڤیدیۆکەدا دەرکەتووە پیاوێک لە ژێر داروپەردووی باڵەخانە ڕووخاوەکەدا منداڵێک ڕادەکێشێت لە کەشێکی ساردی کە پەلەی گەرما لە ژێر سفرە یەکسەر هەوڵ دەدەن منداڵەکە لە بە بەتانییەکەوە بپێچێت و لە هەمانکاتدا کەسێکیش هاوردەکات ئۆتۆمبێلێک بهێنن تا بیگەیەننە نەخۆشخانە.

منداڵە برا بۆ نەخۆشخانەی عەفرین لە کاتێکدا کەسوکارەکەیان چەندین کاتژمێر کاریان کرد تا بتوانن تەرمەکانی عەبدوڵای باوکی و ئەفراح دایکی و خوشک و براکانی و پوری لە ژێر باڵەخانە ڕووخاوەکەیان دەربهێنن.

منداڵەکە کچە.

خەلیل ئەس سوعادی گوتی باوکی منداڵەکە ئامۆزامەو هەروەها برای هاوسەرەکەشمە.

XS
SM
MD
LG