Accessibility links

سەرۆک بایدن لە کڵێساکەی مارتن لوثەر کینگەوە وتارێک پێشکەش دەکات


سەرۆک جۆو بایدن دەبێتە یەکەم سەرۆکی ئەمەریکا کە لە ڕێوڕەسمێکی یەکشەممەدا لە کڵێسای مارتن لوثەر کینگ جونیەر لە ئەتڵانتا وتارێک پێشکەش بکات، لەکاتێکدا هەوڵ دەدات پشتیوانی زیاتر لەنێو ئەمەریکاییە بە ڕەچەڵەک ئەفریکاییەکان بەدەستبهێنێت پێش ئەوەی چاوەڕوان دەکرێت لە ساڵی 2024دا کاندید بکرێتەوە بۆ دووبارە هەڵبژاردنەوەی بە سەرۆک.

لە پشوی نیشتمانی بەبۆنەی ڕۆژی لەدایکبوونی سەرکردەی مافە سیڤیلییەکان، سەرۆک بایدن لەسەر داوای گەورە قەشەی کڵێسای باپتیستی ئەبەنیزەر، سیناتۆری دیموکرات ڕافایل وارناکی نوێنەری جۆرجیا، وتارێکی لەوێوە پێشکەش کرد.

سەرۆک بایدن لە وتارەکەیدا تیشکی خستە سەر کۆمەڵێک بابەت لە ناویاندا گرنگی دەستڕاگەیشتن بە دیموکراسی.

ئەگەر قەشە کینگ هەتا ئێستا زیندوو بمایە ئێستا تەمەنی دەبوو بە 94 ساڵ. ئەو لە ساڵی 1968 لە تەمەنی 39 ساڵیدا لە شاری مێمفیسی تێنسی کوژرا. کینگ لە ساڵی 1960 وە هەتا ئەو کاتەی کوژرا گەورە قەشەی کڵێسای ئەبەنیزەر بوو.

زۆرێک لە سەرۆکەکان، لەنێویاندا بایدن، سەردانی ئەو كڵێسایەیان کردووە بۆ ڕێزلێنان لە کینگ، زۆربەی جار لە کاتی بۆنە و ئاهەنگەکانی دەوروبەری کاتی لەدایکبوونیدا. بەڵام ڕۆژی یەکشەممە بایدن بوو بە یەکەم سەرۆک کە لە مەراسیمێکی ئاسایی بەیانیاندا لەسەر مینبەر وتار پێشکەش بکات.

دکتۆر مارتن لوثەر کینگ جونیەر
دکتۆر مارتن لوثەر کینگ جونیەر

دکتۆر مارتن لوثەر کینگ قەشەیەکی ویلایەتی ئەلەبامای باشووی ئەمەریکا بوو، هەروەها تێـکۆشەرێـک بوو لە سـاڵانی پەنجا و شەسـتەکانی سەدەی ڕابردوو خەباتی دەکرد لە پـێناو بەدەسـتهێنانی مافە سـڤیلیـیەکان و کۆتایی هێنان بە جیاوازی ڕەگەزی لە ئەمەریکا.

XS
SM
MD
LG