Accessibility links

ڕۆژنامەنووسی پێشەنگی تەلەفزیۆنی ئەمەریکی باربارا واڵتەرز کۆچی دوایی کرد


باربارا واڵتەرز، یەکێکە لە دیارترین خانمانی تەلەفزیۆنی ئەمەریکا وەک یەکەم بێژەری ژن لە پەخشی هەواڵی تۆڕێکی ئەمەریکی و یەکێک لە دیارترین چاوپێکەوتنەکانی تەلەفزیۆن، ڕۆژی هەینی لە تەمەنی 93 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

واڵتەرز، کە بەرنامەی خانمانی بەناوبانگی ئەی بی سی "The View" لە ساڵی 1997 بەڕیوەدەبرد، لە ماڵەکەی خۆی لە نیویۆرک کۆچی دوایی کرد، ڕۆبێرت ئیگەر، سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای ئەی بی سی، و کۆمپانیای والت دیزنی (DIS.N) لە بەیاننامەیەکدا هەواڵی مردنی واڵتەرزی ڕاگەیاند.

ئیگەر نوسیویەتی "باربارا ئەفسانەیەکی ڕاستەقینە بوو، پێشەنگ بوو نەک تەنها بۆ ژنان لە بواری ڕۆژنامەگەریدا بەڵکو بۆ خودی ڕۆژنامەگەری".

لە ژیانی پەخشیدا کە پێنج دەیە درێژەی کێشا، واڵتەرز چاوپێکەوتنی لەگەڵ کۆمەڵێک سەرکردەی جیهانی ئەنجامدا، لەوانە فیدڵ کاسترۆی کوبا، مارگریت تاچەری بەریتانیا، موعەمەر قەزافی فەرمانڕەوای لیبیا، سەدام حوسێن، سەرۆکی عێراقی، بۆریس یێڵتسین و ڤلادیمێر پوتین سەرۆکەکانی ڕووسیا و هەموو سەرۆک و خانمێکی یەکەمی ئەمەریکا لە دوای ڕیچارد و پات نیکسۆنەوە.

واڵتەرز لە چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەی شیکاگۆ تریبیون لە ساڵی 2004 دا وتی: "هەرگیز بیرم لەوە نەدەکردەوە کە ئەم جۆرە ژیانەم هەبێت". "هەموو کەسێکی جیهانم ناسیوە، ڕەنگە خەڵکی زۆر ناسیبێت، سەرۆکی دەوڵەتی زیاتر، کەسانی گرنگتر، تەنانەت زۆر زیاترێک لە هەموو سەرۆکێک، چونکە تەنها هەشت ماوەی سەرۆکایەتییان بووە".

لە ساڵی 1977 دا چاوپێکەوتنێکی هاوبەشی لەگەڵ ئەنوەر سادات سەرۆکی میسر و مێناچێم بیگین سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل تۆمارکرد پێش ئەوەی ئاشتی بکەن.

واڵتەرز لە ساڵی 2010 دا نەشتەرگەری دڵی بۆ ئەنجامدرا، کە بەبەتێکی تایبەتی بۆ کەناڵی ABC دابینکرد کە تێیدا خۆی و سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا بیل کلینتۆن و ئەکتەری ناوداری ئەمەریکی ڕۆبن ویلیامز و نەخۆشە ناودارەکانی دیکەی نەشتەرگەری دڵ لە بەرنامەیەکدا باسیان لە بارودۆخەکانیان کرد.

کەناڵی ئەی بی سی ئاماژەی بەوەشکردووە، 12 خەڵاتی ئیمی بەدەستهێناوە، 11 لەو خەڵاتانە لەکاتێکدا لە کەناڵی ئەی بی سئ نیۆز بووە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG