Accessibility links

بەرپرسی مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان: ئێران لە ڕێگەی لەسێدارەدان هەوڵی دامرکاندنەوەی خۆپیشاندانەکان دەدات


بەرپرسی باڵای مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند جێبەجێکردنی یەکەم سزای لەسێدارەدانی زیندانییەک لەلایەن ئێران کە بەشداری لە خۆپیشاندانەکانی وڵاتەکەدا کردووە و تۆمەتی خراوەتە پاڵ " مایەی نیگەرانیەکی قوڵە" و هەوڵێکە لەلایەن تارانەوە دەدرێت بۆ دامرکاندنەوەی خۆپیشاندانی زیاتری دژ بە حکومەت.

ڤۆڵکەر تورک لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە ژنێڤ بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، بڕیاری حکومەتی ئێران بۆ جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان "بە ڕوونی بۆ ئەوەیە کە کاریگەری بەسەر خۆپیشاندەرانی ‌دیکەوە هەبێت."

گوتیشی، “تەنها دەتوانم داوا لە دەسەڵاتداران بکەم کە دەستبەجێ سزای لەسێدارەدان ڕابگرن، ئەوانەی بەهۆی ناڕەزایەتییەکان دەستگیرکراون ئازادبکرێن و کاربکەن بۆ هەڵوەشاندنەوەی سزای لەسێدارەدان."

لە سێدارەدانی موحسین شیکاری بە شێوەیەکی بەرفراوان لە دەرەوەی وڵات ناڕەزایی لێکەوتەوە، لە کاتێکدایە دەستگیرکراوانی دیکەش ڕووبەڕووی ئەگەری لە سێدارەدان دەبنەوە بەهۆی بەشداریان لە ناڕەزایەتییە بەرفراوانەکانی ئێراندا.

سەرچاوە: AP

XS
SM
MD
LG