Accessibility links

ئێران ئاسایشی سنوورەکانی لەگەڵ عێراق توندتر دەکات


میدیاکانی دەوڵەتی ئێران بڵاویانکردەوە، ئێران یەکەی دیکەی هێزی تایبەتی ناردووە بۆ بەهێزکردنی سنووری باکوری وڵاتەکەی لەگەڵ عێراق، بە وتەی خۆی بۆ ڕێگریکردن لە دزەکردنی گروپە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆن بۆ ناو وڵاتەکەی.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی فەرمی ئیرنا، ژەنەڕاڵ محەمەد پاکپوور، سەرۆکی هێزە زەمینییەکانی سوپای نیمچە سەربازی سوپای پاسدارانی ئێران، گوتی "یەکەکانی هێزی زرێپۆش و تایبەتەکان” بۆ پارێزگاکانی ڕۆژئاوا و باکووری ڕۆژئاوا نێردراون لە پێناو بەهێزکردنی ئاسایشی سنوورەکە لە ئێستادا."

بڵاوکردنەوەی ئەم هێزانە بە ئامانجی ڕێگریکردنە لە دزەکردن و بە قاچاخبردنی چەک لە باکوور لەلایەن گروپە کوردە ئۆپۆزسیۆنەکان لە عێراقەوە کە تاران بانگەشەی ئەوە دەکات گوایە ناڕەزایەتیەکانی دژە حکومەت لەسەر ئاستی وڵات ڕێکدەخەن. گرووپە کوردییە ئۆپۆزیسیۆنەکان نکوڵی لەم بانگەشەیە دەکەن و تا ئەمڕۆش ئێران هیچ بەڵگەیەکی بۆ پشتڕاستکردنەوە نەخستووەتەڕوو.

ئێران چەندین بنکەی سەربازی لە نزیک سنووری عێراق هەیە و هێزەکانی بە شێوەیەکی جێ گۆڕکێ دەیان ساڵە لەوێ بوونیان هەیە.


سەرچاوە: AP

XS
SM
MD
LG