Accessibility links

خۆپیشاندان لە بەلووچستان بۆ پشتیوانی لە خەڵکی کوردستان


بەپێی چالاکوانان، هێزەکانی حکومەتی ئێران تەقەیان لەو خۆپیشاندەرانە کردووە کە لە پاش نوێژی هەینی ڕژاونەتە سەر جادە و شەقامەکانی چەند شارێکی پارێزگای سیستان و بەلووچستان و لە ئاکامدا دەیان کەس کوژراون یان برینداربوون.

چالاکوانان پێشتر لەم هەفتەیە داوایان لە خەڵکی سەرانسەری ئێران کرد خۆپیشاندان بکەن بۆ دەربڕینی هاوسۆزی خۆیان لەگەڵ خەڵکی کوردستان.

لە گرتەیەکی ڤیدیۆیدا خۆپیشاندەران ئەمڕۆ هەینی لە شاری زاهیدان ناوەندی پارێزگای سیستان و بەلووچستان دەڵێن" کوردستان پشتیوانتین" ، " کورد تەنیا نییە بەلووچ پشتیوانییە".

بەپێی ئاژانسی هەواڵی فڕانس پرێس، کۆمەڵەیەکی چالاکوانانی بلووچەکان کە بارەگاکەیان لە لەندەنە، لەسەر تلگرامەکەیان نووسیویانە "دەیان کەس کوژران یان برینداربوون" لە خۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆدا. ڤیدیۆیەکیشیان بڵاوکردووەتەوە کە چەند کەسێک پێدەچێت بریندارێک لە مزگەوتی زەکی شاری زاهیدان هەڵدەگرن.

هاوکات لە شارەکانی ئێرانشەهر و خاش و سەراوان لە هەمان پارێزگا، خۆپیشاندان ئەنجام دران.


XS
SM
MD
LG