Accessibility links

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا باس لە هێرشەکانی تورکیا لە سوریا و عێراق دەکات


نێد پرایس، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا
نێد پرایس، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بەیاننامەیەکی نووسراوی سەبارەت بە قەیرانی تورکیا، سوریا و عێراق بڵاوکردەوە.

نێد پرایس گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند پێویستە ناوکۆکییەکان لە سوری و عێراق کەمبکرێتەوە.

پرایس لەسەر زیانی گیانی خەڵکی سیڤیل گوتی ئەمەریکا لە زۆر دڵگرانە بە گیان لەدەستدانی خەڵکی سیڤیل لە سوری و تورکیا " ئێمە داوای کەمکردنەوەی ئاستی توندوتیژی لە سوریا دەکەین بۆ پاراستنی ژیانی خەڵکی سڤیل و پشتیوانی لە ئامانجی هاوبەش دەکەین بۆ شکستپێهێنانی داعش."

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕایشیگەیاند بەردەوام دەبن لە دژایەتی کردنی " هەر کردارێکی لەشکری لەعێراق بەبێ هەماهەنگی کە زیان بگەیەنێت بە سەروەری خاکی عێراق."

جگە لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، پەنتاگۆنیش (وەزارەتی بەرگری) ئێوارەی دووشەممە بەیاننامەیەکی لەبارەی هێرشە ئاسمانییەکانی تورکیا و ڕووداوەکانی دوای ئەو هێرشانە بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند کە بینیویانە تورکیا هێرشی ئاسمانی لە سوریا و عێراق ئەنجامداوە و هێزە کوردییەکان لە سوریاش هێرشیان کردووەتە سەر باشووری تورکیا.

بەگوێرەی بەیاننامەکەی پنتاگۆن، ئەمریکا دژی هەموو چالاکییە سەربازییەکانە کە زیان بە سەقامگیریی سوریا و سەروەری عێراق دەگەیەنن. لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئەو چالاکییانە هەڕەشە لە ئامانجە هاوبەشەکانی وەک شەڕی دژی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) دەکەن.

سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان هەڕەشەی هێرشێکی زەمینی بۆ ناو سوریا دژ بە هێزەکانی سوریای دیموکراتیک کردووە.

ئانکەرە چەکدارە کوردەکانی تۆمەتبارکردووە بە تەقینەوەکەی 13 ی ئەم مانگە لە ئەستەنبەڵ کە شەشی کەسی تێدا کوژرا و زیاتر لە 80 کەسیش برینداربوون.
هیچ کەس و گروپێک بەرپرسیارێتی خۆی بۆ ئەوە تەقینەوەیە ڕانەگەیاندووە و هەر لەو کاتەشدا چ پەکەکە و چ هێزەکانی سوریای دیموکراتیکیش نکوڵیان لەوە کرد هیچ پەیوەندییەکی بەوانەوە هەبێت.

XS
SM
MD
LG