Accessibility links

وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا سزای دارایی شەش کارمەندی دەزگایەکی ڕاگەیاندنی حکومەتی ئێران دەدات


ئەمەریکا سزای دارای دەسەپێنێت بەسەر شەش کارمەندی باڵای دەزگایەکی ڕاگەیاندنی سەر بە دەوڵەتی ئێران بەهۆی ئەوەی "ئامرازێکی گرنگ" بوون لە سەرکوت کردنەکان و سانسۆرکردنی خەڵکی، لەلایەن حکومەتی ئێرانەوە.

وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، سزای بەسەر شەش کارمەندی باڵای دەزگای هەواڵی IRIB کۆماری ئیسلامی ئێراندا سەپاندووە، کە لە ساڵی 2013 لەلایەن واشنتۆنەوە ئەو دەزگایە دەستنیشانکرابوو.

وەزارەتی خەزێنە دەڵێت IRIB سەدان دانپیانانی زۆرەملێی پەخشکردووە و وتووێژی لەگەڵ ئەو کەسانەدا ئەنجام داوە کە بەزۆر پێیان گوتراوە بڵێن کەسوکارەکانیان لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە لە خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییەدا نەکوژراون بەڵکو بەهۆی ڕووداوی جیاوازەوە مردوون.


وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەنتۆنی بلینکن لە تویتێکدا دەڵێت " ئێمە پابەندین بە پشتیوانیکردن لە ناڕەزایەتییە ئاشتیخوازەکانی سەرتاسەری گەلی ئێران. ئەمڕۆ 6 کارمەندی کۆمپانیای IRIBمان دەستنیشان کرد کە ئامرازێکی سەرەکی سانسۆری ئێران. هەروەها بەشداربوون لە بەدەستهێنانی دانپێدانانی زۆرەملێ و توانای بڵاوکردنەوەی زانیاری ناڕاست."

ئەم سزایانە لە کاتیکدایە کە میدیای سەربەخۆی ئێران لە ناوخۆی و دەرەوەش لە ژێر فشارێکی زۆردایە. لەوەتای خۆپیشاندانەکانی کە پاش مەرگی ژیان ئەمینی دەستیان پێکردووە زیاتر لە 60 ڕۆژنامەوان دەستگیرکراون.

ئەم کارەی وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکاو ڕێگری لە هەر مامەڵەیەکی دارایی ئەو شەش بەرپرسە دەکات کە پەیوەندی بە هەڵگرتنی دارایی و موڵک و ماڵیان لە ئەمەریکاوە هەبێت. هەرچەندە وەزارەتەکە ئاماژەی بەوە نەکردووە کە ئایا هیچ بەرژەوەندییەکی داراییان لە ئەمەریکا هەیە یان نا.

نوێنەری ئێران لە نیویۆرک هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە لەم بارەیەوە وەڵامی ڕۆیتەرزی نەداوەتەوە.


XS
SM
MD
LG