Accessibility links

سەرۆک بایدن دەڵێت سەرکەوتنی دیموکراتەکان لە سیناتی ئەمەریکا بەهێزتری دەکات بۆ کۆبونەوەکەی لەگەڵ سەرۆکی چین


جۆ بایدن سەرۆکی ئەمەریکا دەڵێت، سەرکەوتنی سیناتۆر کاترین کۆرتێز ماستۆ لە هەڵبژاردنەوەیدا لە ویلایەتی نیڤادا کە کۆنترۆڵی دیموکراتەکانی لە ئەنجومەنی سینات مسۆگەر کردووە، وزەیەکی زۆری پێدەبەخشێت لەکاتێکدا ڕۆژی دووشەممە بەرەو کۆبوونەوەیەکی زۆر گرنگی لەگەڵ سەرۆکی چین شی جینپینگ دەڕوات.

بایدن لە وەڵامی پرسیارێکی دەنگی ئەمەریکادا پاش وتارەکەی لە شاری پنۆم پێن لە کەمبۆدیا، ڕۆژی یەکشەممە وتی "دەزانم بەهێزتر دەردەکەوم، بەڵام پێویستم بەو شتە نییە".

بایدن کۆتایی هەفتەی لە پایتەختی کەمبۆدیا بەسەربرد بۆ بەشداریکردن لە لوتکەی ئاسیان و ڕۆژهەڵاتی ئاسیا لەگەڵ سەرکردەکانی ڕێکخراوی گەلانی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا و هاوبەشەکانیان.

کورسی ئەمەریکا بەتاڵ بوو کاتێک سەرۆک وەزیرانی کەمبۆدیا هون سێن وتاری سەرەتایی خۆی لە لوتکەی EAS پێشکەش کرد لە کاتێکدا بایدن وتارە کورتەکانی لەبەردەم ئەو ڕۆژنامەوانە ئەمەریکاییانە پێشکەش کرد کە بۆ ڕووماڵکردنی کۆبونەوەکان لەوێن و پیرۆزبایی لە چەک شومەر سەرۆکی زۆرینەی دیموکراتەکان لە ئەنجومەنی سیناتی ئەمەریکا کرد.

سەرۆک بایدن گوتی " جارێکی تر زۆرینەی بەدەستهێنایەوە."

بادین دانینشی بە دووبارە هەڵبژاردنەوەی شی دا وەک سکرتێری گشتی پارتی کۆمۆنیستی چینی و بەمەش خولی سێهەمی هەڵبژاردنەوەی بۆ ڕێبەرایەتی کردنی وڵاتەکە مسۆگەر کردەوە.

کۆبوونەوەی بایدن و شی ،کە یەکەم کۆبوونەوەی ڕاستەوخۆی نێوانیانە لەوەتای بایدن لە ساڵی 2021وە بووە بە سەرۆکی ئەمەریک، لە بالی پایتەختی ئەندەنوسیا لە پەراوێزی لوتکەی گروپی 20 وڵاتان ئابوورییە گەورەکانی جیهان بەڕێوەدەچێت.

XS
SM
MD
LG