ئهمەریکا ڕۆژی پێنجشهممه ڕایگهیاند که ڕاهێنهرانی سهربازی ئێران ڕهوانهی کریمیا کراون بۆ هاوکاریکردنی هێزهکانی ڕووسیا به کهڵک وهرگرتن له فڕۆکهی بێفڕۆکهوانی دروستکراوی ئێران بۆ هێرشکردنه سهر ئامانجهکان له ئۆکرانیا.
دەتوانین پشتڕاستی بکەینەوە کە کارمەندانی سەربازی ڕووسیا کە بنکەکانیان لە کریمیایە فڕۆکەوانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێرانیان کردووە و بەکاریان هێناون بۆ ئەنجامدانی هێرش لە سەرانسەری ئۆکرانیا، لەنێویاندا لە هێرشەکانی چەند ڕۆژی ڕابردوودا بۆ سەر کیێڤ."
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا نێد پرایس لە کۆبوونەوەیەکی ڕۆژانەدا لەگەڵ ڕۆژنامەنووسان بە ئاماژەدان بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، گوتی" ئێمە هەڵسەنگاندن دەکەین کە کارمەندانی سەربازی ئێران لە کریمیا لەسەر زەوی بوون و لەم ئۆپەراسیۆنانەدا هاوکاری ڕووسیایان کردووە. گوتیشی "زانیاری باوەڕپێکراومان هەیە" بەڵام بەڵگەی نەخستەڕوو.
هیچ کاردانەوەیەکی گشتی دەستبەجێ بەرامبەر بەو تۆمەتانەی ئەمەریکا لە تارانەوە نەبووە بەڵام ڕەتیکردووەتەوە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان دروستکراوی ئێران بن. هەروەها مۆسکۆ ڕەتی کردووەتەوە کە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئێران لە ئۆکرانیا بەکاربهێنێت.
وڵاتانی ڕۆژئاوا دەڵێن ئەم کارەی ئێران پێشێلکردنی بڕیارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکانە، ئەمەش سەرەڕای ئەوەی ڕووسیا مافی بەکارهێنانی ڤیتۆی هەیە دژی هەر بڕیارێک کە لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیدا پێشنیار بکرێت.
هەروەها ڕۆژی پێنجشەممە وڵاتانی ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا ڕێکەوتن لەسەر سەپاندنی سزای نوێ بەسەر ئێراندا، ئەوەش بەهۆی دابینکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ ڕووسیا.
سەرچاوە: ڕۆیتەرز