Accessibility links

سەرۆکایەتی یەکێتی ئەوروپا: یەکێتییەکە سزا نوێیەکانی دژ بە ئێران پەسەند دەکات


پۆلیسی ئۆکرانیا تەقە لە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان دەکەن لە ماوەی هێرشێکی ڕووسیادا، کیێڤ 17 ی مانگی 10 ی 2022
پۆلیسی ئۆکرانیا تەقە لە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان دەکەن لە ماوەی هێرشێکی ڕووسیادا، کیێڤ 17 ی مانگی 10 ی 2022

سەرۆکایەتی یەکێتی ئەوروپا دەڵێت وڵاتانی ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا ڕێکەوتوون لەسەر سەپاندنی سزای نوێ بەسەر ئێراندا، ئەوەش بەهۆی دابینکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێرانیەوە بۆ ڕووسیا.

سەرۆکایەتی یەکێتی ئەوروپا کە لە ئێستادا کۆماری چیک سەرۆکایەتی دەکات گوتی " باڵیۆزەکانی یەکێتی ئەوروپا ڕێکەوتوون لەسەر گرتنەبەری ڕێوشوێن دژی ئەو لایەنانەی ئێران کە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان دابین دەکەن و بۆ لێدانی ئۆکرانیا بەکاردەهێندرێن."

گوتیشی " وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا بڕیاریاندا سەرمایەی سێ کەس و لایەنێکی ئێرانی سڕ بکەن کە بەرپرسن لە پێدانی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان و هەروەها سزای بەرفراوانی دیکەی ئامادە کردووە بۆ چوار لایەنی دیکەی ئێرانی کە پێشتریش لە لیستی سزاکاندا بوون."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG