بۆریس جۆنسن سەرۆک وەزیری پێشووی بەریتانیا و وەزیری پێشووی دارایی ریشی سوناک ڕۆژی هەینی پێشەنگی ئەو پاڵێوراوانە بوون بۆ جێگرتنەوەی لیز ترەس سەرۆک وەزیری بەریتانیا، کاندیدەکانیش لە کێبڕکێیەکی خێرادا پشتگیریان دەکرا بۆ ئەوەی ببنە سەرۆکی پارتی پارێزگاران.
دوای ئەوەی ترەس ڕۆژی پێنجشەممە وازی لە پۆستەکەی هێنا و کۆتایی بە شەش هەفتە لە دەسەڵات هێنا، ئەوانەی دەیانەوێت جێگەی ترەس بگرنەوە هەوڵیان دەدا ئەو 100 دەنگە بەدەستبهێنن کە لە پەرلەمانتارانی پارتی پارێزگارانەوە پێویست بوو بۆ ئەوەی لە کێبڕکێکەدا خۆی کاندید بکات.
پارتی پارێزگاران کە زۆرینەی پەرلەمانی هەیە و پێویست ناکات بۆ دوو ساڵی دیکە هەڵبژاردنی سەرتاسەری ڕابگەیەنێت، ئێستا تا 28 ئەم مانگە سەرکردەیەکی نوێ هەڵدەبژێرێت کە دەبێتە پێنجەمین سەرۆک وەزیری بەریتانیا لە ماوەی شەش ساڵدا.
دەست لە کار کێشانەوەی سەرۆک وەزیری بەریتانیا دوای شەشە هەفتە و دەستپێکردنی کێبڕکێیەکی نوێی سەرکردایەتی جەخت لەوە دەکاتەوە کە سیاسەتی بەریتانیا چەندە ناجێگیر بووە لە دوای دەنگدانی ساڵی 2016 بۆ جیابوونەوە ئەم وڵاتە لە یەکێتی ئەوروپا.
براوە بۆ سەرۆک وەزیری نوێی بەریتانیا لە ڕۆژانی دووشەممە یان هەینی هەفتەی داهاتوو ڕادەگەیەنرێت.
سەرچاوە: ڕۆیتەرز