Accessibility links

لیز ترەس سەرۆک وەزیری بەریتانیا دەست لەکار کێشانەوەی خۆی ڕاگەیاند


لیز ترەس ڕۆژی پێنجشەممە ڕاگەیاند تەنها شەش هەفتە دوای دەستبەکاربوونی لە پۆستی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا دەست لەکار دەکێشێتەوە، ئەمەش بەهۆی بەرنامەیەکی ئابوورییەوە کە مانگی ڕابردوو شەپۆلێکی کاریگەری لە بازاڕە داراییەکانەوە بە دوای خۆیدا هێنا و پارتی پارێزگارانی دابەشکرد.

ترەس کە تەمەنی 47 ساڵە، تەنها 44 ڕۆژ لە پۆستی سەرۆک وەزیراندا مایەوە. بەم بڕیارەش کورتترین ماوەی سەرۆک وەزیرانی لە مێژووی بەریتانیادا تۆمارکرد.

ترەس لە دەرەوەی ئۆفیسی داونینگ ستریت قسەی کرد و ڕایگەیاند کە ناتوانێت ئەو بەڵێنانە بگەیەنێتە سەر کە داویەتی کاتێک خۆی بۆ سەرۆکی پارتی پارێزگاران کاندید کردووە، چونکە باوەڕی بە پارتەکەی لەدەستداوە.
لە ماوەی هەفتەی داهاتوودا هەڵبژاردنی سەرکردایەتی تەواو دەبێت بۆ ئەوەی جێگری ترەس دیاری بکرێت کە کورتترین سەرۆک وەزیرانە لە مێژووی بەریتانیادا. جۆرج کانینگ پێشتر ئەو ژمارە پێوانەییەی تۆمارکردووە، لە ساڵی 1827دا تەنها 119 ڕۆژ لە خزمەتکردندا بووە کاتێک کۆچی دوایی کرد.

ترەس ئاماژەی بەوەشکرد "من دان بەوەدا دەنێم کە بە لەبەرچاوگرتنی دۆخەکە، ناتوانم ئەو ئەرکە پێشکەش بکەم کە لەلایەن پارتی پارێزگارانەوە لەسەری هەڵبژێردرام. بۆیە لەگەڵ پاشا قسەم کردووە بۆ ئەوەی ئاگاداری بکەمەوە کە دەست لە پۆستی سەرۆکی پارتی پارێزگاران دەکێشمەوە.
سەرچاوە: ڕۆیتەرز
XS
SM
MD
LG