سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلۆدیمیر زێلێنسکی دەڵێت شەڕ و پێکدادانێکی سەخت لە دوو شارۆچکەی هەرێمی دۆنباس بەڕێوەدەچن، شارۆچکەکانی باخموت و سۆلیدار.
گوتی " ئەو شوێنانەی کە شەڕەکە زۆر سەختە تیایاندا لە دۆنباس سۆلیدار و باخموتن."
لە پێشڕەوییە خاوەکەیاندا لە هەرێمی دۆنێتسکی ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا، شارۆچکەی باخموت ئامانجی دواتری هێزەکانی ڕووسیایە، لە هێزەکانی ڕووسیا لە مانگی شەش و حەوتدا شارۆچکە گرنگە پیشەسازییەکانی لیسیچانسک و سیێڤیێرۆدۆنێتسکیان کۆنتڕۆڵ کرد.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز