Accessibility links

کۆمیتەی پاراستنی ڕۆژنامەوانان داوای دەستبەجێ ئازادکردنی دوو ڕۆژنامەوان لە هەرێمی کوردستان دەکات


US-NOBEL-JOURNALISM
US-NOBEL-JOURNALISM

کۆمیتەی پاراستنی ڕۆژنامەوانان سی پی جەی ڕۆژی چوارشممە داوای لە حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق کرد دەستبەجێ ئەو دوو ڕۆژنامەوانە ئازاد بکەن کە لە ڕۆژی یەکشەممە دەستگیرکران.
ڕۆژی یەکشەممە دوو ڕۆژنامەنووس بە ناوەکانی ئیبراهیم عەلی و سەرتیپ قەشقەیی لە سنوری کۆیە لەلایەن دژە تیرۆری سەر بە یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە دەستگیرکران. بەپی میدیا ناوخۆییەكان، ئەو دوو رۆژنامەنووسە لە رێگەی نێوان هەولێر- سلێمانی دەستگیركراون، كاتێك لە هولێری پایتەختی هەرێمەوە بە مەبەستی کارکردن دەچوون بۆ سلێمانی.
بەپێی ئەو سەرچاوانە، ئەو رۆژنامەنووسانە دوای ئەوەی دوو سكاڵای تاوانیان لەسەر تۆمار كراوە، دەستگیركراون. یەکێک لە سکاڵاکان لەلایەن دژە تیرۆرەوە تۆمارکراوە، بەڵام CPJ رایگەیاندووە، ناتوانن وردەکارییەکانی پشتڕاست بکەنەوە. ئەوەی تریان لەلایەن ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستانەوە کراوە، سکاڵاکە لە مانگی شەشەوە کراوە.

شەریف مەنسوور، رێکخەری بەرنامەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئافریکا لە CPJ رایگەیاند، "دەسەڵاتدارانی کوردستانی عێراق دەستگیرکردنی رۆژنامەنووسانیان کردووەتە خوویەکی مەترسیدار و پێویستە هێزە ئەمنییەکان دەستبەجێ ڕۆژنامەنووسانی بوار نیوز ئازاد بکەن و دەستبەسەرکردنی ڕۆژنامەنووسان لەسەر کارەکانیان ڕابگرن".

XS
SM
MD
LG