Accessibility links

کەنەدا سزای زیاتر بەسەر ئێراندا دەسەپێنێت بەهۆی سەرکوتکردنی ژنان لەو وڵاتە


کەنەدا ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند کە هەستاون بە سەپاندنی قەدەغەکردنی گەشتی ڕێبەرانی باڵای سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران بۆ ئەو وڵاتە و بەڵێنی دا سزای زیاتر بسەپێنێت بەسەریاندا بەهۆی مامەڵەکردنی توندوتیژانەیان بەرامبەر بە ژنانی ئێران و خستنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی مەدەنی لە ساڵی 2020 دا.

هەروەها ئۆتاوا هێشتا فشار دەخاتە سەر ئێران لەسەر فڕۆکەی هێڵی ئاسمانی نێودەوڵەتی ئۆکرانیا کە لە مانگی یەکی ساڵی 2020 دا خراوەتە خوارەوە، لە کۆی 176 سەرنشین کە لە گەشتەکەدا گیانیان لەدەستدا، 138 کەسیان هاوڵاتی کەنەدی بوون یان پەیوەندیان بە کەنەداوە هەبووە.

جەستن ترودۆ سەرۆک وەزیری کەنەدا و کریستیا فریلاند جێگرەکەی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕۆژی هەینی ڕایانگەیاند؛ کەنەدا پلانی هەیە ڕێوشوێنی سزای ئامانجداری بەرفراوان بگرێتەبەر و نووسینگەی سزاکان دابمەزرێنێت دژی ئێران.

ئەم هەنگاوە بریتییە لە قەدەغەکردنی گەشتکردن بۆ لە 50%ی فەرماندە باڵاکانی سوپای پاسداران و زیاتر لە 10 هەزار ئەفسەر و ئەندامی باڵای سوپای پاسداران بۆ کەنەدا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG