Accessibility links

کەنەدا سزا بەسەر ئەو بەرپرسانەی ئێراندا دەسەپێنێت کە دەستیان هەبووە لە کوژرانی ژینا ئەمینیدا


سەرۆک وەزیری کەنەدا جەستن ترودۆ دەڵێت کەنەدا سزا بەسەر ئەو کەسانەدا دەسەپێنێت کە دەستیان هەبووە لە کوژرانی ژینا ئەمینی تەمەن 22 ساڵدا کە هاوڵاتییەکی کورد بووە، لەوانەی کە سزاکان دەیانگرێتەوە پۆلیسی ئاکاری ئێران و سەرکردایەتییەکەیەتی.

ترودۆ لە ئۆتاوا بە ڕۆژنامەنووسانی گوت " دەبینین ئێران دووبارە و چەند بارە مافەکانی مرۆڤ پشتگوێ دەخات، ئێستا لە مەرگی ژینا ئەمینی و سەرکوتکردنی خۆپیشاندەراندا دەیبینین."

گوتی " ئەمڕۆ ڕایدەگەیەنم کە سزا بەسەر بەسەر دەیان کەس و لایەندا دەسەپێنین، لەوانەش پۆلیسی ئاکار."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG