Accessibility links

ئەمەریکا دەڵێت لەگەڵ هاوپەیمانان بەردەوام دەبن لە وەڵامدانەوەی سەرکوتکارییەکانی ئێران دژ بە خۆپیشاندەران


وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند بەردەوام دەبێت لە هەماهەنگی لەگەڵ هاوپەیمانان و هاوکارەکانمان سەبارەت بە چۆنیەتی وەڵامدانەوەی "سەرکوتکارییە خوێناوییەکانی" ئێران لە بەرامبەر خۆپیشاندەران و توندوتیژی دژ بە ژنان.

ڤێدانت پاتێل وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە بە پەیامنێرانی گوت "ئێمە بەردەوام دەبین لە هەماهەنگی لەگەڵ هاوپەیمانان و هاوکارەکانمان بۆ وەڵامدانەوەی توند و تیژییەکانی ئێران دژ بە ژنان."

تا ئێستا لە هەڵمەتە خوێناوییەکانی حکومەتی ئێراندا دژ بە خۆپیشاندەران زیاتر لە 100 کەس کوژراون.

سەرچاوە: ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG