Accessibility links

سەرۆک بایدن سەردانی پۆرتە ریکۆ دەکات لە نێوان هەوڵەکان بۆ بونیادنانەوەی زیانەکانی زریانی فیۆنا


سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن و خانمی یەکەم جیڵ بایدن ڕۆژی دووشەممە سەردانی پۆرتە ریکۆ دەکەن، بۆ ئەوەی لە نزیکەوە ئاگاداری هەوڵەکانی نۆژەنکردنەوەی زیانەکانی زریانی فیۆنا بن کە مانگی ڕابردوو بەشێک لەو ناوچانەی وێران کرد.

کۆشکی سپی ڕایگەیاند، بایدن باس لە پابەندبوونی بەڕێوەبەرایەتیەکەی دەکات بۆ یارمەتیدانی خەڵکی پۆرتە ریکۆ بۆ دووبارە بونیادنانەوەی "ژێرخانێکی پارێزراوتر و خۆڕاگرتر".

بەرپرسێکی کۆشکی سپی ڕایگەیاند، بڕیارە بایدن 60 ملیۆن دۆلار وەک بودجە ڕابگەیەنێت بۆ بەهێزکردنی ڕێڕەوەکان و دیوار و بەربەستەکانی لافاو، هەروەها دروستکردنی سیستەمێکی ئاگادارکردنەوەی لافاو لە ناوچەکە.

هەروەها بڕیارە جیڵ بایدن لەگەڵ خێزانەکان و بەڕێوەر و کاربەدەستان کۆببێتەوە و سوپاسی بەرپرسانی ناوخۆیی و فیدراڵی بکات کە بەشداری لە هەوڵەکانی بونیادنانەوەدا دەکەن.

پێدرۆ پیرلویسی، فەرمانڕەوای پۆرتە ریکۆ ڕایگەیاند، حکومەتەکەی و تیمەکانی فریاگوزاری دەرفەتیان دەبێت بۆ ئەوەی بایدن لەبارەی ئۆپەراسیۆنەکانیانەوە ئاگادار بکەنەوە.

زریانی فیۆنا لە 18ی مانگی نۆدا پۆرتە ریکۆی گرتەوە و دوورگەکە بە تەواوی وزەی کارەبای نەما.

XS
SM
MD
LG