Accessibility links

گەردەلولی فیۆنا لە کەنەدا دەدات دوای ئەوەی بەناو بەرمۆدا هەڵیکرد


ناوەندی نیشتمانی زریانی ئەمەریکا ئێن ئێچ سی ڕایگەیاند، زریانی فیۆنا ڕۆژی شەممە گەیشتە وشکانی لە نۆڤا سکۆتیا لە ڕۆژهەڵاتی کەنەدا، خێرایی با گەشتووەتە 144 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا و بارانێکی زۆریش باریوە.

NHC ئێن ئێچ سی ڕایگەیاندووە، زریانەکە کاریگەری لەسەر زۆرێک لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی کەنەدا دەبێت وەک "زریانێکی بەهێز ". کەنەدا هۆشداری توندی کەشوهەوای بۆ بەشێکی زۆری کەناراوەکانی ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکە بڵاوکردەوە.

ناوەندەکە ڕاشیگەیاند " پێشبینی دەکرێت لە ئەنجامی بایەکی تووند، بەرزبوونەوەی زریان، بارانێکی زۆر ببارێت و کاریگەری بەرچاوی هەبێت."

ناوەندی زریانی کەنەدا (سی ئێچ سی) ڕایگەیاند، لە نۆڤا سکۆتیا، دوورگەی شازادە ئێدوارد، ئیلس دی لا مادلین و باشووری ڕۆژئاوای نیوفاوندلاند بای تووند تۆمارکراوە.

ناوەندی ئەمەریکا ڕایگەیاندووە، بارانبارین تا (125 ملیمەتر) لە نۆڤا سکۆتیا و دوورگەی شازادە ئێدوارد تۆمارکراوە، هەروەها ئەەگەرێکی زۆر هەیە زریانەکە کاریگەری لەسەر نۆڤا سکۆتیا و کەنداوی سانت لۆڕێنس و ڕۆژئاوای نیوفاوندلاند هەبێت.

بۆب ڕۆبیچۆد، پسپۆڕی کەشناسی بە ڕۆژنامەنوسانی گوت پێش ئەوەی زریانەکە بگاتە سەر زەوی بە دڵنیاییەوە ڕووداوێکی مێژوویی و سەخت و کاریگەر دەبێت بۆ ڕۆژهەڵاتی کەنەدا."

گوتیشی "ئەوە زریانێکی گەورەیە، زەبر و زەنگ و پەستانێکی زۆر لەناو زریانەکەدا پەنگی خواردووە، بۆیە لە ڕاستیدا زۆر سەختە شتێکی لەو جۆرە هێوربێتەوە."

سەرچاوە: فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG