Accessibility links

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم: لە ‌هێرشەکانی ئێراندا لانیکەم 18 کەس کوژراون و 50 کەسیش بریندار بوون


وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە هەڵمەتی بۆردومانی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئێران لە باکوری عێراق، لانیکەم 18کەس کوژران زیاتر لە 50 کەسی دیکەش برینداربوون.

ئەم هێرشانە لە کاتێکدا بوون کە خۆپێشاندانەکان بۆ ڕووخانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە دوای مردنی مەهسا ئەمینی، تەمەن 22 ساڵی کوردی ئێران لە سەرانسەری وڵاتەکەدا بەردەوامە.

هێرشەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بنکە و بارەگاکانی لایەنە سیاسییە کوردەکانی ئۆپزسیۆنی ئێرانی لە ناو هەرێمی کوردستان کردە ئامانج کە لە ناویاندا بارەگاکانی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە کۆیە و بارەگاکانی کۆمەڵەکان لە زڕگوێز و بنکەی پارتی ئازادی کوردستان لە شێراوا.

ئاژانسی دەنگوباسی ئیرنای فەرمی ئێران دەڵێت سوپای پاسدارانی ئێران بنکە و بارەگاکانی گروپە جودابیرەکانی لە باکوری عێراق کردووەتە ئامانج و لەو هێرشەدا مووشەکی زیرەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو بەکارهاتووە.

حکومەتی عێراقیش نامەی ناڕەزایەتی خۆی لەمەڕ ئەم هێرشانە و پێشێلکردنی سەروەری خاکی عێراق ڕادەستی باڵیۆزی ئێران لە عێراق کردووە.


XS
SM
MD
LG