Accessibility links

ئەمەریکا بە توندی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان سەرکۆنە دەکات


گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە ڕاگەیاندنێکدا بە توندی بۆردومان و هێرشە موشەکییەکانی ئێرانی سەرکۆنە کرد کە ڕۆژی چوارشەممە کردیە سەر بنکە و بارەگاکانی حزبە کوردییەکانی ئێران لە هەرێمی کوردستان.

نێد پراس لە ڕاگەیاندنەکەی دەڵێت:

"بە توندترین شێوە سەرکۆنەی بەکارهێنانی موشەکی بالیستی و هێرشی بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان دەکەین کە لە دژی هەرێمی کوردستانی عێراق ئەنجام درا بەو پێـیەی پێشێلکردنێکی ناڕەزایە بۆ سەروەری و یەکپارچەیی خاکی عێراق. هەروەها ئاگاداری ئەو ڕاپۆرتانەین کە باس لە زیانی خەڵکی سیڤیل دەکەن و خەمبارین بۆ هەر زیانێکی لە هێرشەکەی ئەمڕۆوە کەوتبێتەوە. جگە لەوەش، سەرکۆنەی ئەو لێدوانانە دەکەین کە لەلایەن حکومەتی ئێرانەوە دەدرێن و هەڕەشەی هێرشی زیاتر لە دژی عێراق دەکەن. ئێمە لە پاڵ گەل و حکومەتی عێراق دەبین لە بەرامبەر ئەم هێرشە بێ شەرمانەیە بۆ سەر سەرەوەری وڵاتەکەیان."

XS
SM
MD
LG