Accessibility links

بەهۆی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر کۆیە ژنێکی دووگیان گیان لەدەست دەدات و منداڵەکەی بە‌ زیندوویی دەمێنێتەوە


بەهۆی هێرشەکانی ڕۆژی چوارشەممەی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر بنکەو بارەگاکانی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و کەمپی پەنابەرانی ئازادی تایبەت بە‌ پەنابەرانی کوردستانی ئێران، ژنێکی دووگیان گیانی لەدەستدا بەڵام منداڵەکەی بە زیندوویی دەمێنێتەوە.

سەبارەت بە زانیاری زیاتر لەسەر ژیانی ئەو منداڵە، ئامانج زیبایی ئەندامی سەرکردایەتی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند " ئەمڕۆ لە دوای ئەم هێرشە تیرۆریستیەی کە کۆماری ئیسلامی ئێران کردیە سەر بنکە و بارەگاکانی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە کۆیە بەداخەوە یەکێک لە بریندارەکان بەنێوی خوشکە ڕیحانە کەنعانی ناسراو بە شیما کە دوو گیان بووە بەرکەوتووە و دەستبەجێ گەیەنراوەتە نەخۆشخانەی نزیک لە بنکە و بارەگاکانی خۆمان، بەداخەوە دوای ئەوەی کە پزیشکەکان بێـومێدیان کردووە شەهیدبووە، بەڵام منداڵەکەی بە دونیا هێناوە لەئێستادا تەندورستی منداڵەکەی زۆر ناجێگیرە و پزیشکەکان هیچ هیوایەکیان پێی نییە، دڵنیانین لە تەندروستی ئەو کورپەساوایە و بابیشی بە هەمان شێوە بریندارە بەڵام تەندروستی بابی لە ئێستادا جێگیرە.

ئـەو ئەندامەی سەرکردایەتی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران گوتیشی " لە نزیکەوە منداڵەکەم بینیوە و سەردانیم کردووە بەداخەوە ئەو منداڵە لەئێستادا تەندورستی جێگیر نییە و ئەگەری شتی ناخۆش هەیە، وەکو حاڵەتی ئاسایی خانمەکە پازدە ڕۆژێکی مابوو کە منداڵەکەی لە دایک بێت."

please wait

No media source currently available

0:00 0:01:05 0:00
XS
SM
MD
LG